پەپووی سڵێمان مزگێنی هانی
Appearance
پەپووی سڵێمان مزگێنی هانی | کە وا ئاسەف دێ بۆ سلێمانی |
لە هەموو لاوە خەڵک کۆ بوونەوە | بۆ مەراسیمی بەپیرچوونەوە |
دار لە باز جارێ کامی دێتەدی | خوا ڕەوای بینێ شابازیشمان دی |
ئەم جارە قەدری ئەم شارەم زانی | هێندە میوانی عەزیزی هانی |
ئەم میوانانە دیارییان دیار بێ | ئەشێ ئەم شارە تالعی یار بێ |
بەڵام کە خۆمان داری بێ بەر بین | کەوا کۆلەکەی تاقی زەفەر بین |
ئەڵێن دەشتی ڕەی جێی حەوت لەشکر بوو | تەختی سلێمان بە شەڕەفتر بوو |
ئەوێ جێی شەڕ بوو ئێرە جێی دەعوەت | ئەوێ جێی زەحمەت ئێرە جێی ڕەحمەت |
سا چی بکەم بەختی من شۆرەزارە | بارانیشی بێ هەر خەس و خارە |
وەزیری بەغدا یارەی پەسەند کرد | هات کانی دڕکەی سکانی هەڵگرد |
ئێمەیش هەر کەسێ بەخت ڕێکەوێ بۆی | ئەبێتە دزی گا و گوێرەکەی خۆی |
هیچ کەسێ نەفعی عوموومی ناوێ | بۆیە دەخنکێین بۆ کاسە ئاوێ |
هەرچیش دەبینی دەڵێ: زەعیمم | لەم ناوە ناوە هەر من هەتیمم |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 496
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|