پەند و ئامۆژگاری بۆ بازرگان
Appearance
پیاوێکی کورد چوو بۆ بەسرا | سبەینیان شیری ئەگێڕا |
یەکاو یەک ئاوی تێ ئەکرد | قازانجی زۆری لێ ئەکرد |
سەرمایەی بوو بە سەد لیرە | هەستا بێتەوە بۆ ئێرە |
سواری پاپۆڕ بوو بۆ بەغدا | شەوێک لە بەر مانگەشەودا |
خەریک بوو پارە بژمێرێ | خوا خراپ بۆ خراپ ئەنێرێ |
مەیموونی قەپتان پەیدا بوو | ئەو کیسەی لیرەکەی تیا بوو |
فڕانی و بە دارا هەڵگەڕا | کوردە ئارامی لێ بڕا |
ڕیشی ڕنییەوە بە گریان | هاواری بردە بەر قەپتان |
قەپتان هەرچەند لێی توند ئەبوو | مەیموون بەرەو ژوورتر ئەچوو |
تا گەییە تەوقەسەری دار | لیرەیەکی بۆ خستە خوار |
یەکێکی هاویشتە ناو ئاو | تا سەد لیرەکەی کرد تەواو |
یەکێک بۆ ئاو، یەکێک بۆ کورد | ئا بەم پێیە بەشی ئەکرد |
کوردە شێت بوو لە تاوانا | هەستا چوو بە گژ قەپتانا |
قەپتان هەروا واقی وڕما | لەم هەرایە سەری سوڕ ما |
بە کوردەی وت: توخوا بەدبەخت | ئەم پارەیەت لە کوێ دەست کەوت؟ |
وتی: شیرفرۆشیم ئەکرد | بە چەند ساڵم گردەوە کرد |
وتی: تێگەیشتم چییە | سووچی مەیموونی تیا نییە |
نیوەی هی ئاو بوو کەوتە ئاو | تۆش بەشی خۆت وەرگرت تەواو |
کاسب خۆشەویستی خوایە | حەرام بۆ کەسب ئاگر و کایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|