پەنا بە خوا
Appearance
| کە چوویتە پاڵ ژن «بسم الله» بکەی | مناڵی چاکی لێ دروست ئەکەی |
| ئەوی لە ناوی «بسم الله» ڕاکا | دیارە ئەو دەمەش «بسم الله» ناکا |
| کەوابوو نەوەی بەبێ «بسم الله» | ئەبێ پێی بڵێی «أعوذ بالله» |
| ئەوەی کە درەنگ بووبێ بە زاوا | بەم گرانییە چۆن نەوەی زاوە |
| تەنها سوورەتێک بێ «بسم الله»یە | دووی تر یەکی دوو «بسم الله»ی تیایە |
| شارەکەی ئێمە سلێمانییە | «بسم الله»ی ئێمە کە قورئانییە |
| بۆچی لە ترسا «بسم الله» نەکەین | بۆچی جنۆکە لە ناو دەرنەکەین |
| ئێستە جنۆکە ناچنە کێوی قاف | ئەکەونە غابات بۆ لاف و گەزاف |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|