پەرێشانە دڵم بەخوا بەدەستی داو و تەزویرت
Appearance
پەرێشانە دڵم بەخوا بەدەستی داو و تەزویرت | چ فکرێکت هەیە قوربان بفەرموو ڕای و تەدبیرت |
فەقیرە، بێکەسە، مەزڵوومە، توخوا وازی لێ بێنە | ئیتر بەس بێ، بکە خێرێ لەڕێگەی باو و باپیرت |
گوناهی چی بوو، نازانم خۆ هیچ کەعبە نەڕووخاوە | هەتاکەی هەر بمێنێ دڵ ئەسیری بەندی زنجیرت |
تۆوە دائیم مەزرەعەی غەم تا بچێنی بۆ منی مەزڵووم | منیش بێ جەبر و تەکلیف ئەی عەزیزم ئەبمە ئاوێرت |
ئەوەندەی من تەعریفی قەد و باڵات ئەکەم ئاخۆ | بووە مەعلووم کە دڵگیری وەیاخۆ بۆتە دڵگیرت |
پەشێوە شێوەی خورشید و ماهـ شێوەت تەماشا کەن | پەشیمانی ئەکێشن ماهـ و خۆر گەر بێنە تەعبیرت |
چ شێخێکە ئەوەی تۆی وا نەسێحەت کرد بۆ ئەم غەدرە | بەسە دەس هەڵگرە سۆفی بە حەققی حەزرەتی پیرت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|