پێی ناوێ پاییز ڕەنگی خەزان کا
Appearance
پێی ناوێ پاییز ڕەنگی خەزان کا | لە نەونەمامان گەڵاڕێزان کا |
فەرتەنەی «هیتلەر» کارێکی وای کرد | وەک گەڵای داران لاوی لە ناو برد |
جەهەنەمێکە هیتلەری بەلید | بانگە بانگیە بە «هَلْ مِنْ مَزِید»؟ |
لەوساوە دنیا کە دانراوە | هێشتا ئەمەندەی تیا نەکوژراوە |
«ز»ی نازی نوقتەی لە سەر لاچووە | بۆیە ڕووی جیهان ئاگری گرتووە |
ڕۆژێکیان لێ دێ قەومی ئەڵەمان | بێ ناز بکەونە نووزەی «ئەلئەمان» |
بەڵام بێعارن، وەک جاری پێشوو | تێهەڵدەچنەوە دیسان زوو بە زوو |
ئەگەر کەڵبەی گورگ نەشکێنی بە دار | دەست هەڵناگرێ لە مەڕی هەژار |
هەندێ لە لاوە بە نووزەی نازی | خۆیان ئەخەنە بەر لیسی قازی |
ئەوەی کە بۆ پاس چووە «جڕتاوە» | لە «کونەماسی» چی تێگیراوە |
گاهێ «تورکیزم» گاهێ «هیتلەر»ی | «ئاتوب ئیتملی، بویلە ئیتلەری» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 646
1941/11/14
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|