پێڕەوی شاعیرێکی بێ ناو
Appearance
| باڵا وەک کەندوو بێ گەرد و ناسک | کەللە وەک دەهۆڵ مل وەکوو داسک |
| تفەنگ لەشان و بە سواری لاسک | چەند خۆشە بازدو هەڵمەت بۆ باسک |
| غەرقی عەرەق بێ، لە کەللە تاسک | |
| بگری بە قەتار، شاد بە بە ڕۆڕۆ | نەنکت نەمردووە هەڵپەڕە ئەمڕۆ |
| گێلاس و شفتە، هەی تووڕە و تڕۆ | نەکەی بێ بەش بی، هەستە زوو بڕۆ |
| بە فیدای باڵات بم ئەگریجە پەڕۆ | |
| سوتوووی نێرگەلە و گفتوگۆی قومری | چەپڵە بە لاقی ٦٩ی هیجری |
| سەماوەری زەرد خەڵووزی بەفری | فەرتەنەی بەهار، سوڕ سوڕەی بەحری |
| وریا بە گیانە نەکەی قەت بمری | |
| گوڵاڵەی هەتاو سێبەری چەتری | ئاوێنە و شانە و کێلی سەر قەبری |
| کل و کلتوور و دەستاڕ و تەوری | سینی بە مەنجەڵ، سێپا بە دەوری |
| چێشتی هەرشتە و خۆرشتی چەوری | |
| سەمای مریشک و قووقووی کەڵەشێر | بە دەستی شکاو بە دوو چاوی کوێر |
| بێ با بنۆشین دوو جام ئاوی سوێر | چووینە سەر لووتکەی شاخی شارباژێڕ |
| بۆ ڕاوەماسی بن بەرد و تاوێر | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|