پێنج دەستە گەل هۆشیار ئەکا
Appearance
| پێنج دەستە گەل هۆشیار ئەکا | پاتەخت و موڵک و شار ئەکا |
| ئەرژەنگ لە کەوری تار ئەکا | گەردەن بەدوژمن لار ئەکا |
| زانین و کردەی کارگەری | خۆشخوانی ئینجا بادەری |
| دانانی هێزی لەشکەری | ئەو هێزە بۆ گەل کار ئەکا |
| بێت و کەسێ نەگرێ ئەلەم | پێنج ڕێیە چشتێ زۆر و کەم |
| وەک توورگی ناوەندی چەم | بارێکە گەل بێزار ئەکا |
| دەرمانگەرێکی میللەتە | ناوبانگی تاهیر بەهجەتە |
| سائیب زەوی پێوی کەتە | دەیم و بڵند ئاودار ئەکا |
| لاوانی وا بینایی گەل | کەڵکیان ئەبینم چاخی هەل |
| هەڵبەست ئەنووسم بۆ ئەوەی | دەردێکی کوردان چار ئەکا |
| هەرچی کەسانی لەشکەری | مامۆستا وو کارگەری |
| زانا وو پیاوی باوەڕی | ئەو مەردە گەل بێدار ئەکا |
| نیشانەیان و کردەیان | یەک یەک لە دووی یەک چاپ ئەکەم |
| بێژەن ئەسیری کەوتە خۆی | بۆ گەل ئەوا گۆڤار ئەکا... |
1931/03
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|