پێنج خشتەکی (II)

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پێنج خشتەکی  (1936) 
by ئەدەب
شکاری چەشمی ئاهووتە؛ دڵی دایم بریندارم ئەسیری حەلقەیی مووتە: لەشی ڕەنجوور و بیمارم
کوژاوی نووکی پەیکانی سەفی موژگانی خونخوارم لە ئێشی زەخمی خۆم دایم؛ فەغان و ناڵەیە کارم
شەوێ تا ڕۆژ لە هیجرانت، بەزاری و گریە بێدارم
دەروون وەک نەی دەناڵێنی، بەزاری خۆی، لە دەستی تۆ مەگەر باتین لە هاوارم دڵێک و چاوی مەستی تۆ
دڵی سادە پەرستی من پەرستی تۆ لە سەد جێگە بریندارە، بەزەربی تیری شەستی تۆ
لە زەخمی تیری دڵدۆزت، هەتاکو حەشرە هاوارم
لە تاوی ڕەنگی گوڵگونت، بەئاوی ئەشکی گوڵگوونم لە ئاوی دیدەیی تارم، بەدامەن: ڕوودی جەیحوونم
ئەگەر گەبرم، ئەگەر تەرسا و گەر گومڕاهـ و مەلعوونم شەمەن ئاسا، بتی زیبا، بەخاکی پات مەفتوونم
دوو ئەبرۆت: تاقی میحرابم، خەمی نارم
سەراپا غەرق و پاماڵم، لەسەر گێسوویی پاماڵت خەراب و مەست و مەخموورم، لە غەمزەی چاوەکەی کاڵت
قەسەم بەو خاڵی موشکینت، لەسەر دوو کوڵمەیی ئاڵت وەکو پەرگارە؛ سەرگەردان بەدەوری نوقتەکەی خاڵت
دڵی حەیران و سەرگەشتەی جەفابەردار و خەمبارم
بەنەفشەی پەرچەمی نیلی، کە بەر ڕووی نەستەرەن پەخشە سەوادی زەڕگەری ڕووسە، لەسەر سوخمەی تەڵا نەقشە
لە گەردن نوقرەیی خام و لە گۆشت زێڕی بێ خەوشە وەکو «سیجاب»ە سینەی تۆ، بەڵا سیجابی بێ ڕەعشە
............................................................... ئاتەشی نارم
دڵم گریانە بۆ خونچەی دەهانی نیمە خەندانی هەزاران ئەشکی خوێنینم، بەخاری کەوتە دامانی
بەدایم ئەشک ئەفشانم، لە توڕەی عەنبەر ئەفشانی لە خاری هیجری گوڵبەرگی تەڕی تازە سوخەندانی
وەکو بولبول هەزار ئاواو گوڕەی ناڵەیی زارم
خەس و خاشاکی ڕێگاکەم، بەموژگانی وەفا ماڵی غوبار و گەردی دەرگاکەم؛ بەئاوی دیدە ڕاماڵی
گەدا سان چیهرەیی سیدقم بەحەزرەت پادشا ماڵی لە خاکی ڕێگەکەی کەوتم، کە بەڵکم ببمە پاماڵی
تالعی سەعدم، لە شوومیی بەختی خۆم، یارم
لە دەوری بەدری بێ نەقسی، ئیحاتەی دا کە دوو گێسوو هیلالی ناخونی لایدا، لەسەر ڕووی مەه، حیجابی موو
وەدەرکەوتن سفەت خاڵان، لەسەر ماهی تەمامی ڕوو لە شەودا؛ ڕۆژ تلووعی کرد، سیاهی شەو، فەنا بوو، چوو
یەدی بەیزای نواند دیسان، دڵی فیرعەونی سەححارم
لە گەردن عەقدی مرواری، پەرەنگی لەعلی مومتازی کە جارجارە دەگەڵ غەبغەب، بەتەننازی دەکەن بازی
مەلەک کەڕ بوو؛ لەبەر خرمەی، فەلەک لەرزی لە ئاوازی گرفتارە دڵی عالەم، بەنازی چاوی غەممازی
دەشێ لەو جەمعەدا بوایەم، بەچاوانی گرفتارم
پەرەنگی دەم عەرەقچینی، بەچەندین لوتف و شیرینی کە ئاڵۆزن دەگەڵ چینی سەری گێسوویی مشکینی
یەکێ تاقە لەسەر ئەبرۆ؛ یەکێکیان جووتی پڕ چینی یەکێ دەخزێتە بن جیدی، یەکێ دەڕژێتە پەرچینی
لە دەست یەکیان بەئازار و لە دەستی یەک، دڵ ئەفگارم
لە وەقتێ بەستەیی دامی غەزالی چەشمی سەییادم لە قەید و بەندی دوو عالەم، بەحەمیدیللاهی ئازادم
لە موڵکی عارف و عابید، بڕاوە ڕەبت و ئیسنادم نە جزوی ئەهلی تەدریسم، نە شاگردم، نە ئوستادم
نە مەستم من، نە مەخموورم، نە مەدهۆش، نە هوشیارم
نە پیری مەیکەدە و دەیرم، نە زومرەی مەیگوسارانم نە شێخی مەدرەسە و وەعزم، نە ڕشتەی زوهددارانم
نە مەجنوونم، نە فەرهادم، نە وێڵی کۆهسارانم نە دەروێشم، نە سوڵتانم، نە جزوی تاجدارانم
قبووڵ کا، گەر شەهی خوبان ئەدەب هەر بەندەکەی پارم

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse