پێنج خشتەکی لەسەر شیعری ڕەشید سدقی
Appearance
| بە کوێری بمخەنە چۆڵێ لەدەشتی بەسرە و فاوا | وەیا کۆڵ کێشی زاڵم بم لە چۆڵی وشک و بێ ئاوا |
| بناڵێم بە دڵ تەنگی لە ژێر باری نەبینراوا | سەر و پێ ڕووت و برسی مل لە حەڵقەی ئاسن و داوا |
| لەسەر ئەسپی ئەجەل بگلێم لە گرمە و گوژمەیی تاوا | |
| چ سەرخۆشم لە ئەم ڕەنجە لە ژینی خۆمەدا بردم | ئەگەر دیققەت لە ئیشم کەی ئەزانی گیانفیدای کوردم |
| گەلێ پێم خۆشە ئەم شەرتە لە دڵ خۆما کە وا کردم | ڕەفێقی بەد ئەبەد ناکەم لە خاکیشا کە من مردم |
| ئەجەل چاکی گریبانم ئەگەر بگرێ لە ناکاوا | |
| لە ڕێی خاک و وڵاتا خۆم ئەفەوتێنم بە مەمنوونی | کە من سۆزم لە دڵدا بێ چ موحتاجم بە مەجنوونی |
| وەرە گوێ ڕاگرە لەم شێعرە، دیققەت کە لە مەزموونی | بفەوتێ با نەمێنێ لاشەکەم بڕوا بە مەحزوونی |
| بە لافاوی جەفا سەر بخنکێ با لە گێژ ئاوا | |
| وەرە سەر سەیری چەپگردی زەمانە و گەردشی دەوار | چ لازم من بەیانی کەم بە واتە یا وەکوو ئەشعار |
| نە هەر جارێ بڵێیم سەد جار وتوومە و هەر ئەڵێیم ناچار | زەمانە وا لەگەڵ دوون و لەگەڵ ئینسانی کەچ ڕەفتار |
| وەکوو شێرێکی خونخارە لەگەڵ ئینسانی داماوا | |
| لەسەر ئەسپی خەیاڵاتم ئەگەر بگلێمەوە ئەمڕۆ | بەسەر گەردانی و شێتی ئەگەر بخولێمەوە ئەمڕۆ |
| لە زامی جەرگی پڕ خوێنم ئەگەر بکولێمەوە ئەمڕۆ | بەچاکی سینەوە پێم خۆشە من بتلێمەوە ئەمڕۆ |
| نەوەستم با لەبەر ئاسانەکەی ئینسانی ناپیاوا | |
| دڵم ڕازی بکەم باشە بە ئێش و نێشی خار و خەس | لە دنیادا بڕۆم دەرچم هەتاکوو خوا ئەڵێ پێم بەس |
| لەداخ ئەم چەرخە زۆردارە ئەوا سووتام وەکوو قەقنەس | سەری خۆم هەڵگرم وەک شێت ئیتر بۆچی منی بێکەس |
| نەسووتێم و نەهاڕێم تۆزەکەم نەدرێ بەدەم ئاوا | |
| وەکوو دەروێشی بێ مەسکەن لەسەر نێم تاجی ڕسوایی | ئیتر هیچ گوێ نەدەم قانع گەدایی یاخۆ پاشایی |
| دەف و کەشکۆڵ و کەڵپۆس، لەسەر ئادابی شەیدایی | لە هەرد و دەشت و کۆساری بناڵێنم بە تەنهایی |
| بەزامی سینەوە سدقی لە گێژی بەحری خوێناوا | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|