پێنج خشتەکی لەسەر شیعری مەلا ئەحمەد کوڕی مەرحومی قازی پێنجوێن کە ناوی زەوقییە
Appearance
سەیری ئەم خولیایە کەن شاعر کە کەوتە زەمزەمە | ژینی چەشنی پینی گورگە گاهێ تێر گا ژەم ژەمە |
خۆی لە شا زیاتر ئەزانێ گەرچی دایم پڕ خەمە | تەوسییەی هەر هۆنەرێ بۆ هۆزی ئێستە هەر دەمە |
خۆی لەگەڵ هونراوییەک بێ یا نییە زۆر زۆر کەمە | |
تاوێ سەیری حاڵەتی کە پیاوی خاوەن نەعمەتە | ڕۆژێ بڕوانە لە حاڵی ئیش و کاری زللەتە |
کردەوەی پیشان ئەدا ڕەفتاری یەک یەک زەحمەتە | کاتێ دێتە سەر قەڵەم ڤوڵتیر لەلای بێ قیمەتە |
کردەوەیشی بۆ براکانی بە چەشنی ئەرقەمە | |
کاکی شاعر تۆ سەری خۆت لێم مەیێرە سەر مەساف | شێعرەکانت زۆر جوانە و کردەوەت پووچ و خەلاف |
شۆڕە سوارێکی لە دەشتی هووشە و لاف و گەزاف | یا مەڵێ یا وابە یاخۆ جاربەجارێ ئێعتراف |
فەرموو ئەمنیش موستەحەققم بۆ هجوومی ئەم زەمە | |
گاهێ شاعێر چەشنی بۆقلە خۆی تەواوی کەیف ئەکا | کەوتە ناو بەحری خەیاڵ چەندە شاتە و زیف ئەکا |
گاهێ بۆ ئەدنا بەراتی چەند گەدا تەعریف ئەکا | وەک حەکیم ئەنواعی دەرمان و دەوا تەوسیف ئەکا |
بۆ نەجاتی خەڵق و خوێشی وەرهەمی بێ مەرهەمە | |
خۆی لە کۆڵانا ئەژی نەفسی ئەخاتە ئاسمان | گوێ لە شێعری ناگرن هەر خۆبەخۆ دێتە بەیان |
خۆی بە چاکتر دائەنێ و پەستتر لە گشت ئەهلی زەمان | کردەوەی خۆی بێتە پێش چاوی تەواو لێی دێتە زوان |
وەی چ غەدارە، چ خوێن مژاوەی پەنا بە خوا لەمە! | |
وەسیەتێکت بۆ ئەکەم شیرینتری شەهد و شەکەر | سەد دەخیل ئەم وەسیەتەم بگرە لە گوێ ئەی پڕ هونەر |
جارێ واز بێنە لە تانە و عەیبی هۆزی قۆڕ بە سەر | کاکە تۆ نەفست لە گێژی خودپەسەندی بێنە دەر |
جا بە دەس بگرە دەسی بێژە بە دەم لادە لەمە | |
خۆت لە دیوانی خودادا بۆچ ئەکەی وا ڕەنجەڕۆ | عەیبی هۆزت بۆ ئەخەیتە بەردەمی دڵ پڕ لە سۆ |
من ئەزانم چی لە کونجی دڵتە دایە بێ درۆ | گەر ئەتۆ ڕاستت ئەوێ بەخوا ئەوەی فەرمووتە خۆ |
بۆ بژی یا ئافەرین و خۆ نیشاندانە ئەمە | |
باسی جوودی حاتەمم لاکەن تەواو ئینکار ئەکەم | یانێ بڕوانە کە نوتق و فەلسەفە ئیزهار ئەکەم |
قانعا بەم حاڵەتە دەورانی خۆم ئەمرار ئەکەم | گەر بڵێن زەوقی ئەتۆش هەر وای بەڵێ ئیقرار ئەکەم |
چۆن بە خۆم بوختان ئەکەم ئەمڕۆکە موددەی عالەمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|