پێنج خشتەکی قانع لەسەر شێعری کوردێک
Appearance
| هەوای سەر شاخ و کوێستانم پزیشکی دەرد و عیللەتمە | خوا ئاوا بێ ئەم خاکە کە مایەی ژین و سیحەتمە |
| دە ڕەببی کوێری کەی هەر کەس لەسەر فەوتانی جەننەتمە | نیشانەی تیری زیللەت بێ ئەوەی بەدخواهی میللەتمە |
| دە غەرقی گێژی نەگبەت بێ ئەوی دوژمن سەعادەتمە | |
| بەدەستی خۆم نییە وەڵڵا لە دیوانی خوا کوردم | لەناو شێخ و بەگ و میر و مەلا و شاهـ و گەدا کوردم |
| تەماشای جەوهەری من کەی ئەزانی ئاشکرا کوردم | بە کوردی بووم و خولقاوم هەتا ڕۆژی جەزا کوردم |
| لەسەر ئەم بیرمە ژینم ژیانێکی حەقیقەتمە | |
| فیدات بم کوردە بۆ خاکت چ بێ عەیبە و چەنێ دڵگیر | ئەگەر خاکت نەسووتێنن بەناری حیلە و تەزویر |
| بەهەشتێکە کە ئیحتیاجی نییە هەرگیز بە جۆگەی شیر | وەتەن زۆر خۆشە قەدری بێ نەهایەت نایەتە تەقدیر |
| لەلای عالەم کە دۆزەخ بێ بڵندتر سەد لە جەننەتمە | |
| تەماشای پیرەمەگروون کە دەماخی چەندە سەربەرزە | لە باخانی تەبیعەتدا گوڵاڵەی سەد هەزار تەرزە |
| تەماشای ئایەتی خوا کەن لە ئەوسافی وەتەن ڕەمزە | بە بورهانی کەلامی حەق بە دڵ حوببی وەتەن فەرزە |
| کەسێ مونکیر بێ بەم قەوڵە نەزانینی لەسەر خەتمە | |
| وەتەن دێوانەکەی خۆتم بەڵا گەردانی بەر پێتم | ئەگەر بێتوو قبوڵم کەی بەدڵ سەربازی سەر ڕێتم |
| جگەر سووتاوی لاوانی بەبێ ماڵ و بەبێ جێتم | لە باخی عیشقی میللەتدا فیداکاری نەکەم شێتم |
| فیداکاری لەسەر ڕێی هێرشی سەیلی موحەببەتمە | |
| چ خۆشە زەحمەتی زۆر زۆر لەپاشان ڕەحمەتی تیا بێ | چ شیرینە دەوای تاڵی بەشەرتێ سیححەتی تیا بێ |
| نەبوونی خۆم و ئەولادم قبووڵە عیزەتی تیا بێ | بە ڕۆحکێشانی خۆم ڕازیم ڕوفاهی میللەتی تیا بێ |
| بەبێ ژینی وەتەن ژینم ژیانێکی مەزەللەتمە | |
| خوا بۆ خاتری جەمعی وەتەن خواهانی دڵ پاکان | بەخوێنی ناحەقی کوژراوی ئەشکەوتان و بن بەردان |
| بە حەقی حەزرەتی پێغەمبەر و سی جزمەیی قورئان | بژی کورد و بمێنێ تا قیامەت خاکی کوردستان |
| بە عەونی ئەو خوایە خالقی فکر و تەبیعەتمە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|