پێنج خشتەکی «قانع» لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی
Appearance
| موژدە بێ ئەی یار و یاوەر هەر لە شا هەرتا شوان | پشتی یەکیان گرتووە کورد و عەرەب پیر و جوان |
| کەس بە کوشت نادا براکەی بۆ فلووس و بۆ قەران | وا بەجارێ کەوتە گیتی دەنگی ئازادی گەلان |
| بۆ بە فکری دڵ برایی و مەعرەکەی ڕێگەی ژیان | |
| ئەو هەژارانە بە برسی دێ بە دێ ئەخولانەوە | ئەو ئەدیبانەی لەسەر حەق چوونە ناو زیندانەوە |
| ئەو سوارانەی لەناو دەشتی ئەجەل ئەگلانەوە | ئەو کەسانەی وا لەژێر پێی زاڵما ئەتلانەوە |
| ڕۆڵە ئازادین براکەم ڕاپەرین وەک پاڵەوان | |
| چەن زەمانێکە هونەرمەن دڵ بەخەم ئەتلێتەوە | پەی لە پەی زامی دەروونی پڕ لە سۆی ئەکولێتەوە |
| ئاگری ڕووناکی بەرپێی کز دەبێ و ئەکوژێتەوە | زۆر لە مێژە ئەم جیهانە لار و کەچ ئەخولێتەوە |
| موژدە بێ ئەمڕۆ بە ڕێکی کەوتە خول چەرخی زەمان | |
| وەک برا وانە بەدڵ ئەهلی قەڵەم ئەربابی چەک | کەس نییە گوێ شل بکا بۆ حەیچ و لوری گورگ و سەک |
| کەس فەریب ناخوا بە پارە و کەس لەکەس نادا کوتەک | سەد شکور باوی نەما دڵ پیسی و جاسووسی یەک |
| ڕۆژی تێکۆشینە ئەمڕۆ کەس لە کەس ناخا زیان | |
| ئەی کوڕی باوکم بزانە خاکەکەت پڕ قیمەتە | پڕ لە مێوەی سەوز و سوور وپڕ لە ناز و نیعمەتە |
| بۆچی تێکۆشین لەلای تۆ هێندە قورس و زەحمەتە؟ | پێ لەجەرگی خۆت بنێ ئەمڕۆ کە ڕۆژی هیممەتە |
| ژینی خۆت داوا بکە تا بێیتە ڕیزی هەندەران | |
| چاوی هەڵدووراوی تۆ هەر خوێندنە ئەیکاتەوە | گۆی هونەرمەندی بزانە خوێندنە ئەیباتەوە |
| خوێندنە ڕێگەی ژیان و ئارەزووت ڕوون کاتەوە | ئەو زەمانە ڕۆیی زاڵم خوێنی تۆ بخواتەوە |
| وا بەسەر چوو دەوری ئاخ و داخی دڵ دەردی گران | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|