پێنج خشتەکیی سافی لەسەر غەزەلێکی ناری و تاهیربەگ
Appearance
من و دڵ ئەمڕۆ ئەو شۆخە لە خۆشی یەک بە دەی کردین | لە جامی لەعلی سەرخۆش و موقیمی مەیکەدەی کردین |
هەتا مەحشەر خومار و مەستی ناز و نەشئەکەی کردین | بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین |
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین | |
بە ئەو یارە بڵێن یاران چییە سووچ و گوناهی من | نەسیم ئەنگووت و شەو ڕۆیی چەمەن واڵا بوو ماهی من |
چ قەوماوە مەگەر قوربان کە وا بەستووتە ڕاهی من | ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من |
کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغی بەی کردین | |
لەبۆ یەک مەرحەبایێ چوومە لای یارم بە سەرخۆشی | نیقابی خستە ڕوخسار و بەجارێ کەوتە خامۆشی |
کە وام دی ڕۆیی ئارامی دڵ و سەبر و فەرامۆشی | بە هەوری پەرچەم و زوڵفی ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی |
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەکشەوەی کردین | |
ڕەفیقانم کەسێ عاشق نەبێ لەم سیڕڕە نازانی | لە لایێ یار حەیاتبەخش و لە لایێ قابزی جانی |
لە هەر دوو لاوە تەسلیمم بڵێن دەستم بە دامانی | ئەگەرچی کوشتمی خۆ قابیزولئەڕواحی موژگانی |
بە قانوونی مەسیحایی بە خەندەی لێوی حەی کردین | |
لەبۆ خوێنڕێژی عوشاقان نیگارم گەرچی بێباکە | وەلێ ئەی دڵ لە ڕووی ئوممێدەوە جارێ تەماشا کە |
مەڵێ سافی زەمان ئاخر بوو کەس ئیمدادی کەس ناکا | دەوایی دەردی دڵ «ناری» لە «تاهیربەگ» تەمەننا کە |
بڵێ ئەمڕۆ گوڵئەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|