پێنجخشتەکی کوتەک لەسەر شیعری قانعی باوکی
Appearance
| بەردەڕێژە با جوان بێ هاوسەری گەوهەر نییە | پارە و مڵک و مەعاش و خەزنە وەک جەوهەر نییە |
| شاری ڕەی بۆ ڕۆستەمە جێی ڕەحمە و ئەسمەر نییە | سەر کە خاڵی بێ لە فکری میللەت قەت سەر نییە |
| دڵ کە گەرمی تیا نەبێ قەت قابلی دولبەر نییە | |
| تێپەڕی دەوری تفەنگ و لەشکر و گورزی گران | یەکێتی پێویستە ئەمڕۆ بۆ بڵندی نیشتمان |
| با بزانن هەر لە شاوە تا گەدا و میر و شوان | پیاوەتی ئەمڕۆ بە نووکی خامەیە و نوتقی زمان |
| ئیددیعا موحتاجی شیر و ئەسڵەحە و خەنجەر نییە | |
| کوا دلێرێ هیچ نەترسێ خۆی بخاتە نێو خەتەر | هەڵبکاتە سەر فغان و گریە و شین و چەمەر |
| تاجی ئازادی لە بن بەحری خەما بێنێتە دەر | بۆ بڵندی نیشتمان و ڕاوی ئازادی سەفەر |
| کوردە ئەمما کام سەفەر سەیرانی سەر بەربەر نییە | |
| بازی ڕۆحی کاوەیە ئەمڕۆ لە ناوا هەڵفڕی | ڕۆستەمی زابول زەمینی کفنی خۆی وا دادڕی |
| سەد وەکوو فەرهادی کەلهوڕ پەردەی جەرگی خۆی دڕی | شێر لە خوێنی خۆی گوزەشتی کرد و نەعرەی هەڵبڕی |
| ڕێوی ئەمری کرد کە نۆبەی نەعرەتەی حەیدەر نییە | |
| گەر تەمایەر گەنج ئەبن، فەرموو دە با ڕەنجی بدەین | باری خۆمان بۆ هەوارگەی ژین و سەربەستی ببەین |
| گشت بە جارێ ئیتفاقی بێ درۆ و بێ گەڕ بکەین | گێرە شیوینێ کە نەیهێشت سووڕی ڕاحەتی قەت بدەین |
| خۆی بنەی بێ کار و ئیشە قەت خەتای سەرپەڕ نییە | |
| دەستەیەک دایم خەریکە کۆمەڵ سەروەت بکات | تاقمێکیش هەر خەریکە خۆی چەشی نیعمەت بکات |
| هێندێ ڕەحمەت جۆیە، نابێ قەت کە ئەو زەحمەت بکات | کەمتیار هەر وا لەسەر فکری کوزی قیمەت بکات |
| سەد پڵنگ لەت لەت کرێ، ئەو داخلی دەفتەر نییە | |
| ئاگری خس دەروونی دەستەیێکیش هەڵگڕا | داوێنی نامووسی هەندێ وا لەدەس بەربوو دڕا |
| خۆ پسا پردی تەحەمول تالی هەمواری چڕا | وا چەقەڵ باوی نەما، ئێسقانی مرداری بڕا |
| قانعی بۆچی لە فکری نانی بێ پڕ گەڕ نییە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|