پێنجخشتەکی وریا کوڕی قانع لەسەر شیعری خەنجەری برای

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پێنجخشتەکی وریا کوڕی قانع لەسەر شیعری خەنجەری برای  (1954) 
by قانع
با خۆم بێ دەنگ بم دڵ دێتە وتار دەرد هەڵئەڕێژێ وەک هەوری بەهار
پێویستە بڵێم، یەکێ لە هەزار ناڵەم لە دەستی تۆیە ئەی زۆردار
ئیتر واز بێنە لە دەستەی هەژار
زۆردار! بۆ نیتە ڕێگەی ئاشنایی؟ بۆ نییە لە دڵتا ترسی خوایی
ئەگەر هەژارێ بێتە ئاوایی دڵی مەشکێنە لەسەر خۆڕایی
بەس تا ئیوارە بیبەرە بێگار!
هەی خۆت وەکوو خۆت ئەمە ئیمانە تەما بکەیتە، ئەو سەر و شانە
ڕاستم پێ بڵێ، بەبێ بەهانە بۆ سوورانەی ژن، یاخود پووشانە
لەسەر یەک ئانە ئەیکەیتە هاوار
لەسەر هیچ و پووچ دڵی مەشکێنە بۆ قازانجی خۆت ئەو مەڕەنجێنە
بۆ بێ دەستەڵات بەخشش بنوێنە جوێنی پێ مەدە و وازی لێ بێنە
زۆری لێ مەکە و مەیبەرە بێگار
با تۆ خۆت نەڵێی ئەمە دیارە چ لە ناو دێکان چ لە ناو شارە
بچووکی تۆیەو چاری ناچارە مەڵێ من ئاغام، ئەویش هەژارە
بۆ نۆکەری من کردی کردگار
بڕۆ بپرسە، لای پیاوی زانا چ لە مزگەوتا، یا لە دووکانا
بۆت دەر ئەکەوێ، هەس لە قورئانا خوا ئەم دونیایەی بە ڕێکی دانا
دەستی ئیستعمار تۆی کرد بە زۆردار
بچێتە سەیران لەم باخ بۆ ئەو باخ بازەڕاو بکەی لەم شاخ بۆ ئەو شاخ
ژێر دەستەکانت هەڵبکێشن ئاخ کەی باشە کە تۆ بە شادی و دەماخ
خۆش ڕابوێری لە قەسر و تەلار
توخوا ئاغای خۆم مەیکە بە گاڵە بۆ تۆ فاسۆن و من کەوام شاڵە؟
ڕاستم پێ بێژە ئەمە حەڵاڵە من لە کەلاوەی کۆنی چەند ساڵە
هەر بناڵێنم بەیان تا ئێوارە
هەوڵ، تێکۆشین دایم تەقلەدەو نە ئارامم بێ، نەخواردن، نە خەو
هەڵمەتێ بۆ ئەم، هەڵمەتێ بۆ ئەو چۆن خوا هەڵئەگێ بەڕۆژ و بەشەو
لە تاو برسییەتی هیچ نەمبێ قەرار
تۆش پڵاو و گۆشت خۆت و میرانت کورسی و مۆبیلە بۆ دیوەخانت
دەمانچە لە پشت، بڕنەو لە شانت لەسەر ئارەزووی خۆت و خێزانت
لێدەن لە بەزمی شادی و عوود و تار؟!
دەوڵەمەند! لابە عەرەق و ویسکی لەگەڵ هەژارا بێرە شەریکی
تا کەی دوورەواز؟ تا کەی تەریکی؟ ئاخ ڕۆژێ ئەمدی، دنیا بە ڕێکی!
گشت وەک یەک ئەبوون، گەدا و پارەدار

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse