پێنجخشتەکی قانع لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی لەبارەی بۆمبای زەڕییەوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پێنجخشتەکی قانع لەسەر شیعری خەنجەری کوڕی لەبارەی بۆمبای زەڕییەوە  (1954) 
by قانع
دڵ هێندە پەرۆشە هەر ئەڵێم من ئەبێ چی بکەم ئایا بە چ جۆرێ خەفەت و دەرد بە با دەم
وا چاکە هەمیشە کە بڵێم تا وەکوو من هەم «ئەی بۆمی زەڕی دوژمنی گیانی هەموو عالەم
ئەی ئاڵەتی ئەسبابی خەم و گریە وو ماتەم»
ئەی کردەوەیی پیاوی بەد و خوێنمژ و ناکەس بەسیە زەرەری کۆڕی بەشەر، بەسیە ئیتر بەس
هەر شارێ کە تۆی تێ چێ ئەسووتێ وەکوو قەقنەس «ئەی قاتڵی ئەڕواحی گەلانی کز و بێ دەس
ئەی چۆڵکەری شاران و دێهاتان و کەژ و چەم»
ئەی بۆمی زەڕی پیس و چەپەڵ، پیاوکوژ و خونخوار قەت ڕووت نەیێ لەم دەورە کە سەر بێنیە بازار
پیسیت! وەکوو پیسی، لە نەزەر پیاوی خەبەردار «ئەو عیلمە کە تۆی دۆزیۆ، خوا بیبڕێ سەد جار
کەی عیلمە ئەوە جەهلە کە تۆی هانیە بەرهەم»
باست بکرێ فەرقی نییە، شارە، چ دێیە کەس ناڵێ ئەمە ئیشی جوانی دەسی کێیە
هەر تف ئەکەنو لەم هونەرە بێ سەر و پێیە «لات وا نەبێ ئەو عیلمە، کە عیلمێکی بەجێیە
دەستی ئەجەل و مێحنەت و وێرانەیە سەرجەم»
دەک بۆمی زەڕی تۆوت لە ڕووی گێتی نەمێنێ خوا تۆڵەیی ئەو لاشە کوژاوانە بسێنێ
بە زیاد نەبێ ئەو بیرە کە ئەو تۆوە ئەچێنێ «چاوی نەبوو ئەو بیرە کەوا ڕێیێ ببینێ
ئازادی بکا کۆمەڵی بێ بەرگ و بەبێ ژەم؟»
ئەو قەیسە چ قەیسێکە کەوا جەنگ بڕ بە لەیلی مەیدانی شەڕ و شۆڕشە بۆ کێوی دوجەیلی
دەک بەرقی غەزەب لەتلەتی کا زوو دڵی کەیلی «خوێن ڕشتنە، چۆڵ کردنە، پیاو کوشتنە مەیلی
دەک مەیلی بە ئاواتی نەگا کز ببێ کەم کەم»
چەن خۆشە برا ئەو دەمە،‌ ئەو ڕۆژە کە زوو بوو میللەت وەکوو باوک، کچ و کوڕ، وەک بوک و شوو بوو
جل چەرمی نەدورواو و خورش پووس و بەڕوو بوو «سەد خۆزگە بە ئەو ڕۆژە عیلم پەست و نەبوو بوو
عالەم هەموو دڵشاد و بەبێ ترس و بەبێ خەم»

بۆ هەموو خوێندەوارەکانمان تکا ئەکەم نەفەرموون قانع چونکو خۆی بێ عیلمە، عیلم بە چاک نازانێت. برا شیرینەکانم! بە چاوێکی تێبینی تماشا بکەن. هەر وەکوو من چاکی عیلمم وتوە وە خراپیشم هەر وتوە. ئێوە ئیشی چاکی ئەبینن وە خراپیش هەر ئەبینن، بەڵێ عیلم ئەگەر ئاسنی نەدۆزیایەتەوە، گاسن و ئەسبابی زەوی کێڵان نەبوو، ئەبوا گژ و گیامان بخواردایە وەکوو دەوری بەرد. بەڵام خەنجەر نەبوو، تۆپ نەبوو بمانکوژێت، بە ئوتومبیل نەبوایێ بە پێ ئەڕۆیشتین وە مانوو ئەبوین بەڵام مُدَرَع نەبوو، دەبابە نەبوو تەیارە نەبوو بمانکوژن وە بمان سووتێنن. کەوابوو چاکە و خراپەی عیلم وەکوو من وتومە بەرابەرن.

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse