پێنجخشتەکی قانع لەسەر شیعری حەمدی ساحبقڕان (II)
Appearance
| تاوێ وەک سۆفی بە ڕیش و شانە و سیواکەوە | لەحزەیێ مەستم بە قەندە و ماشە و تریاکەوە |
| رۆژێ بێهۆشم چ حەقمە من بە پیس و پاکەوە | وەک هەوا کەوتوومە گێژی گونبەدی ئەفلاکەوە |
| ڕەبی بیبینم وەکوو کیسرا بە سینەی چاکەوە | |
| هەرکەسێ ئەربابی دڵ بێ جەرگی دایم لەتلەتە | بێ تەماشای بێ دڵیش کە چۆن لە ناز و نیعمەتە |
| سەیری چەرخی چەرخەکۆنە چۆن خەریکوزەحمەتە | بۆ کەسێ تا سەر وەفاداری نەبوو بێ مروەتە |
| سەیری ئەسکەندەر ئەکەی ڕۆیی بە مشتێ خاکەوە | |
| پێرێ پاشا بوو فڵانی ئەمڕۆ وا بۆی دەرچووە | دوێ گونی گونداری ئەبڕی ئەمڕۆ خۆی بێ گون بووە |
| حەق بە حەق نادا زەمانە هەر تەبیعی بەدخووە | چاکە دایم هەر لە پێناوی خراپا ون بووە |
| گەوهەری دەریا بە دایم وا لە ژێر خاشاکەوە | |
| مەیلی بێ سووڕێ ئەدات و تۆ ئەخاتە ڕیزی میر | ڕۆژی میرێکش ئەخاتە ناو فەلاقە و دار و گیر |
| ئەبلە دایم خۆش دڵ و پڕ خەمە دانا و ژیر | هەر شکستی ئەهلی مەعنای مەتلەبە دەورانی پیر |
| ڕەش ئەخاتە سەر سپی پیسیی ئەکاتە پاکەوە | |
| چی بکا عاقل بە بێدەس سەرکز و قانع نەبێ | شەهد و شەککەر تاڵە لای من بۆ خەمم نافع نەبێ |
| نەفسی بەدگارم لەمەولا گەر تەواو تامع نەبێ | ئینتیقامی خۆم ئەسێنم جەهل ئەگەر مانع نەبێ |
| شوعلەیی ئاهم ئەنێمە خەرمەنی ئیدراکەوە | |
| من کە جەرگی خۆم کەباب و خوێنی دڵ وەک شەربەتە | ئەو قوڕەی پێواومە بۆ خۆم تاجی فەخر و عیزەتە |
| چونکە مەشهوورم بە «قانع» کافیە ئەم سەروەتە | خەرقەیی شاهـ و عەسای مووسا لە لام بێقیمەتە |
| فەخری ئێمە وا بە کەوڵ و پۆست و دارمەشاکەوە | |
| من کە گیرۆدەی زەمانم پێم بڵێن بۆ کوێ هەڵێم | قەت نەبوو بووکی مەرامی خۆم بنێمە باخەلێم |
| خۆ هەمیشە هەر وتوومە و ئیستەکەش دیسان ئەڵێم | عیبرەتە ئەربابی غیرەت تێ بگەن من چی ئەڵێم |
| ئەهلی عیسمەت حەپسە سەربەستی بەلای بێباکەوە | |
| بۆ نەما مەیدانی شۆڕش بۆ نەما بەزمی غەزەب | بۆ شکا و بەسرایە ئەستۆ سەربەسەر دەستی تەرەب |
| کوا ئەمیری دەنگ دلێر و حاکمی عالی نەسەب | بۆ نەمانی دین و غیرەت هیمەتی کورد و عەرەب |
| وا بەسەر لەوحەی کیتابی حەسرەتی ئەتراکەوە | |
| سەیری ئەم خۆلیایە کەوتە مێشکی کوردی دەربەدەر | غیرەتی ئەربابی هیمەت، بۆ فلس چوو بە هەدەر |
| خوێنی ئەولادی ئەڕێژێ بۆ تەماعی پڕ زەرەر | قەومەکانی ڕوپیەخۆرم پێم ئەڵێن ئەی قوڕبەسەر |
| کەر بەجۆ بمرێ شەهیدە سەگ بە گۆشتی لاکەوە | |
| قەت نەبوو لەم هۆزەدا هەرگیز نیشانەی مەکرەمەت | گشت بە جارێ غەرقی حرس و بێدڵی و پڕمەشغەلەت |
| کۆمەڵی خزمانی من، بێجەوهەر و بێمەعریفەت | لاتن و لۆتی و نەفامن بۆ نیشات و مەنفەعەت |
| دەبنە قوربانی سەگێ بێشک بە باب و داکەوە | |
| هەرچی ئەم چەرخە ببینێ شیوەنی پڕ خەم ئەکا | تا دەمی ئەگرێ هەمیشە زەم لە بانی زەم ئەکا |
| چاوی عیبرەت بینی دانا ڕۆژ لە ڕۆژتر تەم ئەکا | تا دەبێتە مڵکی ئەربابی حەمییەت کەم ئەکا |
| ئاگری تاجر ئەنێتە خەرمەنی مەلاکەوە | |
| شەرت و عەهدە عزەتی نەفسم بەسەد گەوهەر نەدەم | سەر لە پێناوی دڵا نەڕوا ئەبێ قەت سەر نەدەم |
| غەیری ئالی پاکی حەیدەر دڵ بە هیچ دولبەر نەدەم | شەرتە تا ڕۆژی قیامەت دەس لە ئەژنۆ بەر نەدەم |
| سەر لە قوڕ نێم بۆ سەیادەت بەو دڵەی خەمناکەوە | |
| بۆ نەژاکێ گوڵ لە گوڵشەن بۆچی گەش بێ ئەرخەوان | چۆن لەسەردا دانەڕێژێ خوێنی هەوری ئاسمان |
| بێژە بولبول لاڵ و لەنگ بێ قەت نەخوێنێ بەربەیان | بۆ دلێری حەزرەتی مەحمود مەمدوحی جیهان |
| تاقە یەک گوڵ بوو بە فەرقی پیری ئەحمەد کاکەوە | |
| داد و بێداد و فوغانم بۆ نەکەم با هەر بکەم | قوڕ بپێوم هەر لە تەوقی سەر هەتا نووکی قەدەم |
| دووبەدوو وەک جێگەداری خوسرەو و جەمشید وجەم | بۆ دوو مەحموودخان ئەمیری سەرحەدی ڕۆم و عەجەم |
| بوون بە ئەسحابی قوڕەیش و چوونە سیلکی چاکەوە | |
| سا قەلەم هەڵبگرە «قانع» بێرە نووسین عەنقەریب | هەر بڵێ خەتمە بە حەمدی سەروەری پۆلی ئەدیب |
| حەمدیا فەرمووتە ئەمڕۆ میسرەعێکی دڵ فەریب | ساڵی تەئریخێ دەنووسێ ئالی کاک ئەحمەد غەریب! |
| کەوتە عالەم دڵ حەزین و دیدەیی نمناکەوە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|