پێنجخشتەکی قانع لەسەر شیعری حەمدی ساحبقڕان (I)
Appearance
| شوکری خوا کە پەردەیی میحنەت دڕایەوە | پەترۆی برینی عاشقی شەیدا کولایەوە |
| دووبارە جەژنە ئاگری عوشرەت کرایەوە | بولبول بە جەندە دێت و دەلێ «دەی» بڕایەوە |
| شاخی درەختی عومرە شکۆفەی ژیایەوە | |
| جۆش و خرۆشی هەورە کە وا هاتە زار و شین | نەعرەی سەدایی بەرقە ئەنرکێنێ ئەو بەقین |
| سەیرانی سەیرە گولاڵە بە دوو چاوی پڕ نمین | تەقلیدی دیدەکانی منی کردووە زەمین |
| هەر کوێرەشیوە کە چەشمەیی تێدا ژیایەوە | |
| سوڵتانی بەفری شاخە پەرێشان و ماتەمە | ئۆردووی سەهۆڵ و زوقمە کلیلەی هەموو خەمە |
| ڕۆژی نەجاتی وەحشیی و سەیرانی ئادەمە | نەورۆزە، جەژنە، بۆیە چراخانی عالەمە |
| یا ئاگرە لە عومری «شتا» چوو کوژایەوە | |
| دارانی لانزارە هەموو هاتنە زمان | کێکف بە سۆز و سازەوە. بانگ ئەکا لە ئەرخەوان |
| بڕوانە سووچی باخ و لە سروەی بەری بەیان | عەرعەر لە لەنجەدایە، لە ڕەقسایە سەروەکان |
| بەرگی چەمەن لە ڕەنگی زوموڕڕەد کرایەوە | |
| نرکەوگوڕەی شەماڵە کە هات چەشنی شێری نەر | چووزەی بنی درەختە لە دوژمن کە کەوتە گەڕ |
| کوڕ ناخەڵەف نەبوو کە نەترسا لە شۆڕ و شەڕ | خەیرولخەلەف نیهالی لە جێدایە سەوز و تەڕ |
| دارێ بە بەفر و بادی زمستان شکایەوە | |
| ئازیزە بانگ ئەکا بە سەدایێکی نەرمەوە | بڕوانە بۆ جنوور لە شاخا بە سەرمەوە |
| بەم پەستیەش ببینە گرەوی لێ ببەرمەوە | گوڵ دەستی یاسەمینی لە ملدا بە شەرمەوە |
| فەرمووی زەمانی بولبولە با بێتە کایەوە | |
| ئەییامی تۆڵەسەندنی سوڵتانی نەوبەهارییە | ئەم ڕۆژە ڕۆژی مێوە کە زنجیری دار بییە |
| کوانێ وەنەوشە لە کوێدایە دیار نییە؟ | وا تێدەگەم لە بەزمی چەمەندا چرا چییە |
| لالە کەرۆنی شەونمی کردە چرایەوە | |
| تەرسا میسالە یارۆ کە زەننارەکە زولفییە | کۆگای گەنجە ڕوومەتی ڕەشمارەکە زولفییە |
| حەڵقەی تەنافی گەردنی دڵدارەکە زوڵفییە | بۆ گەردنی عوششاق هەمیشە بەهارە کە زولفییە |
| عوقدەی سیاهی دەمی ڕیاحین کرایەوە | |
| ئەم بۆنە بۆنی یارە ئەگەر بۆنی گوڵ نەبێ | ئەو تاجە تاجی شایە شکۆفەی لە چل نەبێ |
| ئەم خاک و خۆڵە پاکی عەبیرە سمل نەبێ | قەترانی تێ تکاوە ئەگەر داخی دڵ نەبێ |
| یا سورمەیە بە دیدەیی نەرگس کشایەوە | |
| شەوبۆ و سوور هەڵاڵە ئیشارە لە یەک ئەکەن | سەرو و چنار و پەڵکە کە سوجدە لە یەک ئەبەن |
| ئەمڕۆ لە لالەزاری سەفادایە یاسەمەن | هەنگامی وەسڵە شەسپەڕ و مینا بە یەک ئەگەن |
| پەردەی زەفافە قەوس و قەزەح ڕاکشایەوە | |
| بڕوانە چاوی هەور کە جۆش و خرۆشی کرد | دارانی سەرکڵاوە هەموو سەوزەپۆشی کرد |
| گەنجی چیا بەجارێ گولاڵەی لە کۆشی کرد | لیمۆ قەدەح لە چاوی تورنجە کە نۆشی کرد |
| بەدمەست و سەرکەشە بەشی نەرگس نەمایەوە | |
| ئاخر نەفەسیە کلیلە کە تەرکی کەلام ئەکا | زستانی ساردە ویداعی لە خاس و لە عام ئەکا |
| نۆبەی بەهارە براکەم حوکمی خۆی بە کام ئەکا | گەردنکەچە وەنەوشە لە زەنبەق سەلام ئەکا . |
| نیلۆفەڕە بە قەهقەهە لێوی کرایەوە | |
| کاتێ کە هەور گرتی سەراسەر هەموو زەویی | تاڵانی بەفری کرد چ لە بەرزی، چ نێو نەویی |
| سوور هەلڵگڕا گوڵاڵە لە شادی کە تێگەیی | بووکانە ئەرخەوانە لە تارایی پەمبەیی |
| خوێنی دڵی بە خەمزەیی شیرین تکایەوە | |
| ئەو خاتەمی نگینە کە سەنرا لە ئەهرەمەن | دووبارە کەوتە دەستی سولەیمانی یاسەمەن |
| ساڕێژی کرد برینی بە بای شەماڵ دارەبەن | چەترێکی بێ بەرە کە درەختانی نارەوەن |
| خێوەت کە دووبەرە نییە سێبەر بە لایەوە | |
| ئاهووی مێرغوزارە لەسەر بەزمی هاتوچوو | هەردەم لەگەڵ گەوزەن و کەڵ و گۆر ڕووبەڕوو |
| پۆپەی گڵووک ئەخۆن بە مەرام و ئارەزوو | گریەی عینەب بە باوەشی بادامەوە وەکوو |
| تفڵێکی شیرەخۆرە بە بەر مەمکی دایەوە | |
| سۆفی بە خۆت و ڕیشەوە خۆت لادە مەگرە ڕێ | بڕوانە بەزم و شۆر و سەفایە لە شار و دێ |
| تۆش وێردی خۆت بگۆڕە وەرە سەرباسی میم و یێ | هەر عەتری بیدمشکە نەسیمی سەحەر کە دێ |
| نەی دێتە ڕەقس و لەنجە ئەخاتە کایەوە | |
| جەننەتشکێنە کاکە هەموو کێو و دەشت و دەر | حووری نگینە برا نازی یاری سیمبەر |
| تەئسیر ئەکاتە ڕۆح و ئەبرژێ هەموو جگەر | خوێنی ئەوەندە گەرمە گوڵی ئاتەشی سەحەر |
| لوئلویی شەونمی لە مەزاقا توایەوە | |
| ئامادەیی گرتنی داوێنی یارە دڕکەزی | گەنجێکی چواردە سال و تەڕ و تازەیە کەچی |
| سەردانەواوی سەلامە کە وەختێ چناری دی | پەستی مرادی حیکمەتە باڵای شۆڕەبی |
| وەرنە جوانە قامەتی بۆچی چەمایەوە | |
| بڕوانە کێو و کەژ هەموو گوڵزارە دامەنی | خونچە بە شۆری بولبولی مشتاقە پێکەنی |
| هێلانەدۆزە پچڕ و ئەپرسێ لە مەلبەنی | کەو کۆهساری گرتووە سەحرایە مەسکەنی |
| هودهود بە تاج و حاجی بە شان و عەبایەوە | |
| وا، جاڕی دا چەمەن کە گەیشتم بە ئارەزووم | شاباشی گوڵ ئەکەم، لە نەبوونی زستانی شووم |
| کۆتر ئەڵێ لە شوێنی جووتی خۆمە هاتوچووم | تەبریکی ساڵی تازەیە بازی مرادە بووم |
| هاتۆتە دەر لە خەڵوە بە ڕیشی ڕیایەوە | |
| «قانع» کە کەوتە شیعر، لە شیعری دەقایقا | چۆن ڕاستە ڕاست ئەڵێ لە مەقامی حەقایقا |
| گوڵدەستە شیعری حەمدییە فایق بەسەر شەقایقا | حەمدی نەبێ خولاسە لە جەمعی خەلایقا |
| عومرێکی تازە لەززەتێ تازە بە شایەوە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|