پێنجخشتەکی خەنجەری کوڕی قانع لەسەر شیعری باوکی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پێنجخشتەکی خەنجەری کوڕی قانع لەسەر شیعری باوکی  (1955) 
by قانع
ئەی وەتەن هێندە پەشێوم فکری دڵ، دڵ دەر ئەکا دڵ بە جارێ تف لە دووسەد خەزنە و دولبەر ئەکا
جۆگەلەی زووخاوی جەرگم وا لە چاوم سەر ئەکا ئەی وەتەن!! دەردت لە دڵما زامی سەد خەنجەر ئەکا
بۆ برینی جەرگی لەت لەت ئێشی سەد نەشتەر ئەکا
سەیری باغ و لالەزاری پڕ گوڵ و پڕ نیعمەتت سەیری تاڤگەی ئاوی ساردی گوڵشەنی پڕ سەروەتت
بێ تەماشای دارستانی پڕ بەها و شەوکەتت چۆن بە قوربانت نەبم بۆ مەنزەرەی پڕ قیمەتت
دڕک و داڵت تف لە لالە و سۆسەن و عەنبەر ئەکا
مێرگەنەخشینت بژی بۆ ئاڵفی چین چینەکەی هەر بژی قەندیل و ئاکۆ و لووتکەیی بەفرینەکی
هەردوو کوێستانت بژی بۆ سۆسەنە ڕەنگینەکەی گەرمیانت دەک نەناڵێ بۆ هەوا شیرینەکەی
قامەتی گەورەکچانت گەپ بە نەیشەککەر ئەکا!
کەی قەڵەم هێزی هەیە باسی بکا یاتاخەکەت؟ کەی زوان نوتقی هەیە بۆ خاکی وەک شێرداخەکەت
ڕۆحی ئێمە بولبولە بۆ نەرگس و گوڵباخەکەت دووشەتان و قەڵبەزەی بەفراوی شاخ و داخەکەت
بێ درۆ وەڵڵا لە ئاوی زەمزەم و کەوسەر ئەکا!
هێندە مەستم ئەی وەتەن!! فەرقی نییە بەزم و خەتەر دێتە پێش چاوم وەکوو یەک جۆشی هەڵپەڕکێ و چەمەر
ناومەوێ بمکەن بە شاهـ و بچمە ڕوتبەی تاجوەر ئەی وەتەن!! خاکت بە جۆرێ دەستکەوێ بۆ تاجی سەر
تازە کێ مەیل و خەیاڵی تاج یا ئەفسەر ئەکا؟
ئەی وەتەن وەڵڵا و بیللا غوولی کێوی تۆی فرۆشت هەرزەیی و ئەخلاقی پەستی جنن و دێوی تۆی فرۆشت
بێ سەر و بێ خاوەن و بێ ماڵ و خێوی تۆی فرۆشت ئەی وەتەن!! داخی گرانم دێڵە ڕێوی تۆی فرۆشت
دیققەتی ڕیشی ئەدەی عەینەن لە جادووگەر ئەکا!!

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse