پێم بڵێ جانا کە تۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی
Appearance
پێم بڵێ جانا کە تۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی | قامەتت توبایی جەننەت یا کوو سەروی گوڵشەنی |
یاسەمەن یا نەستەرەن یا سونبولە گێسوویی تۆ | چاوی مەستت پیاڵەیە یا نەرگسی ناو چیمەنی |
لالەیی گوڵباغە مانگە یا کوو خورشیدە ڕوخت | ئەختەرە یا ئەخگەرە یا ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی |
هەر لە ئەووەڵ ڕۆژی دەوران تاکوو ئەمڕۆ دیویە کەس | ساکنی سەر بەردی ڕەخشان دوو هیلالی سۆسەنی |
دوو هیلال و دوو شەو و دوو سوبحی سادق ڕێک کەون | چینی زوڵف و ئاو و ڕەنگی کوڵم و ئەبرۆی پڕفەنی |
گەردنت پیاڵەی بلوورە یا گێلاسی ئەحمەرە | لێوت یاقووتە عەقیقە یا کوو لەعلی مەعدەنی |
دوو مەمە و دوو سێوە یا دوو پرتقاڵی خۆشمەزەن | یا دوو گۆی زیوە و لە ناو زیوایە جێگە و مەسکەنی |
دێنە جەولان گاهێ ناز و چاوت بۆ سەیدی دڵان | ڕۆح و دڵ ئەوگار ئەکەن قوروان بە غەمزەی پڕفەنی |
مینە زوڵفی چین بە چینی یار لە سەر خورشیدی ڕووی | شەمسی ڕەخشانی خەیاڵت کرد بە بشکن بشکنی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|