پێم بڵێ جانا ئەتۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی
Appearance
پێم بڵێ جانا ئەتۆ قەد عەرعەری یا گوڵ بەنی | قامەتت تووبایی جەننەت یا کوو سەروی گوڵشەنی |
یاسەمەن یا نەستەرەن یا سونبل و گیسوویی تۆ | چاوی مەستت پیاڵەیە یا نەرگسی نەو چیمەنی |
لالەیە، گوڵباغە یا کوو ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی | ئەختەرە یا ئەخگەرە یا ڕەنگی لۆکسی جەرمەنی |
بۆچ بووە مەقبووڵی بەرچاوی عەوام و خاس و ناس | هەر بە زیبا سوورەتی و خوب ڕوویی و ئەحسەنی |
هەر لە ئەووەڵ ڕۆژی دەوران تا کوو ئەمڕۆ دیویە کەس | ساکنی سەر بەدری ڕەخشان و هیلاکی سەوسەنی |
دوو هیلال و دوو شەو و دوو سوبحی سادق ڕێک ئەخەن | چینی زوڵف و ئاب و ڕەنگی کوڵم و ئەبرۆی سەوسەنی |
دەم قوتووی ئەڵماسە یا پڕ گەوهەر و مروارییە | لێوت یاقووتە عەقیقە یا کوو لەعلی مەعدەنی |
دوو مەمە دوو سێوە یا دوو پرتقاڵی خۆش مەزەن | یا دوو گۆی زیوە و لە ناو زیوایە جێگە و مەسکەنی |
مینە زوڵفی پڕ چینی یار لەسەر خورشیدی ڕووی | شەمسی ڕەخشانی خەجاڵەت کرد بە بشکەن بشکەنی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|