پێغەمبەر بە ناو من ئەولادی تۆم
Appearance
| پێغەمبەر بە ناو من ئەولادی تۆم | وەچەی عەلیم و ئەسڵ زادی تۆم |
| دیسان لە نەسڵی فاتیمەی زەهرام | تۆ باپیرمی بە مەعلوومی عام |
| ئەمن هەرچەندە سپڵە و بەکارم | غەرقی عیسیانم خەجاڵەتبارم |
| عالەم ئەزانێ تۆ باوانمی | سەگی ڕووسیام تۆ خاوانمی |
| لە دنیا هەرکەس هەیبێ خاوەنێ | نەجاتی ئەدا لە گشت تاوانێ |
| لە تۆ زیاتر هیچ کەسم نییە | کە تۆ کەسم بی کەسم بۆچییە |
| تۆش لە لای خودا زۆر موقەدەسی | بۆ گوناهکاران تۆ فەریاد ڕەسی |
| قورئانی کەریم هەدیەی بۆ تۆیە | سەفەری میعراج دەعوەتی تۆیە |
| ئەمانە هەموو بە ئەمری مەعبود | بۆ خاتری تۆیە هاتوونە وجود |
| تۆش بۆ خاتری یەکتای لامەکان | هەم بۆ خاتری ئایاتی قورئان |
| ئەو ڕۆژە خودا ئەبێتە حاکم | جەنابت قازی شەفیع وعالم |
| دەفتەری جورمم کە هاتە دیوان | قەڵەمی عەفوو بدە لە عسیان |
| زۆر خەجاڵەتم کۆڵم عسیانە | پیشەی مەزڵووم یش وەک زاڵمانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|