پێش پێغەمبەری خاتەموننەبی
Appearance
| پێش پێغەمبەری خاتەموننەبی | قەهر و جەزای خوا زوو ئەهاتەدی |
| لە ئاوا قەومی نووحی ئەخنکاند | بەسەر قەومێکدا شاخی ئەڕووخاند |
| خۆ ڕەشەباکەی کە بێرە فێرە | خەڵکی ئەفڕاند وەک گای بەر گێرە |
| هەندێ زراویان ئەتۆقی بە دەنگ | ئەباری بەسەر قەوما گڵ و سەنگ |
| پێغەمبەرەکەی ئێمە پەیدا بوو | ئەم ڕسوایییە هەمووی کۆتا بوو |
| ئێستا خەڵک ترسی ئەوەی نەماوە | هەموو جەزایێک کەوتۆتە دواوە |
| هی ئەوتۆ هەیە ئەڵێ ئەمڕۆیە | ئەوی بێ کەیفی کرد، ڕەنجەڕۆیە |
| بە ڕاست و چەپا دەست ئەوەشێنێ | ئەکوژێ و ماڵی خەڵک ئەڕووخێنێ |
| لە جەجاڵ زۆرتر خەڵکی لە دوایە | لە هەموو لایێک ئەمری ڕەوایە |
| چونکە لەم ڕەنگە زۆرداری باوە | کەسیش باوەڕی بە خوا نەماوە |
| یەک ڕێیە بۆ خوا کە ماوەتەوە | یا چاک کاتەوە، یا پاک کاتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1004
1950/03/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|