پێستی ورچی نەکوژراو مەفرۆشە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پێستی ورچی نەکوژراو مەفرۆشە  (1953) 
by قانع
ساڵێ ورچێکی دڕندە و چالاک یاخی و پیاو خۆر، نەترس و بێ باک
چەن هەردەوانی زگ هەڵدڕی بوو ملی چەن کەسی لەبن چڕی بوو
تەسادف پێستی زۆر قیمەتیە کرد بێ دەس ئەیڕوانی و دەس داریش ئەیبرد
دوو نەفەر ڕاوچی کەوتنە سەر خەیاڵ ئەم ورچە بکوژن سا بە هەر ئەحواڵ
هەر دوو بەجارێ ڕۆیین بۆ بازاڕ پارە قەرز بکەن لای چەرچی و تجاڕ
ئەیانوت لە لای دووکان دارەکان پێستی وا نەبوە لە دەورەی زەمان
بەناو یەک پێستە، بەقەی دوانە بە پازدە دینار هێشتا هەرزانە
چییان لازم بوو جێبەجێیان کرد چوون بۆ ورچە ڕاو ئەسپاییان برد
تفەنگی زۆر چاک فیشەک کارخانە ئەتوت ڕۆستەمی مازەندەرانە
کە گەیشتنە هەرد ورچە بۆیان هات یەکێکیان خێرا خۆی نەگرت هەڵ هات
چووە سەر دارێ هەروا زوو بە زوو بەسەر داریشۆ قەراری نەبوو
ئەوی تر لەوی نەیتوانی ڕا کا پەنا بەسەر لەق پۆپەی دار ببا
خۆی دا بە ئەرزا لەسەر لەپە و ڕوو ئەژنۆی شکا بوو هیچ چاری نەبوو
ورچە هاتە لای بە بۆلە و گاڵە کابراش خۆی کردە مردووی سەد ساڵە
ورچە بۆنی کرد بەسەر کابراوە ڕوانی نەماوە بەڕووی دنیاوە
دەسی لێ نەدا و ڕووی کردە نزار کە ورچە ڕۆیی لە دار هاتە خوار
وتی برا گیان دەمی نا بن گوێت تۆ خوا پێم بڵێ ورچە چی وت پێت؟
وتی کاکەی خۆم ئەگەر چی مردم نەسیحەتێکی باوکانەی کردم
وتی جارێ تر ورچی نەکوژراو پێستی مەفرۆشە بە بارێ دراو
ئیتر وەسیەت بێ کە بە گوێی بکەم جارێ تر ئاوا پەن بە خۆم نەدەم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse