Jump to content

پیشەی هەمیشەم

From Wikisource
پیشەی هەمیشەم (1966)
by عوسمان عوزێری
302952پیشەی هەمیشەم1966عوسمان عوزێری
شەوگار گیڤ ئەخۆم وەک ماری زامدار دەردە و گێژمەدا تل ئەخۆم جارجار
سەر لەسەر سەرین ناگرێت قەرار هەر بۆ سەرزەوی بەرئەبێتە خوار
ناڵین و دەرد و فرمێسک و هاوار ئاخ و ئۆف و ڕۆ بەزۆری تەغار
ئەمخەنە پێستی مردووی دەر لە شار زووخاو بە لێوما تکتک دێتە خوار
بۆ سەر جێی نووستن ڕەش وەک قیری تار کۆمەڵە ئەبێت بە دڵۆپ هەزار
منیش بەبێ هۆش بێهێز دەردەدار لەسەر زوخاو خۆڵ و بەرد و دار
تل ئەدەم ڕۆحم ناوێ بەیەکجار هەر خواخوامە زوو بڕوات شەوگار
ڕۆژ زوو دەرکەوێت بە تیشکی نازدار بەڵام کە کاتێ ڕۆژ هاتە دیدار
هەمدیسان ئۆقرەم نییە وەکوو مار هەردەم بۆ جێیەک ئەڕۆم بێ هۆشیار
خۆیشم نازانم ئەچم بۆ کام دیار یان چ جێگایەک ئەکەم بە هەوار
هەمدیس خواخوامە ڕوژ بکا فیرار تاریکیی شەو بێ تا بگرم کەنار
بحەوێنمەوە لەشی بێ تیمار تل ئەدەم بۆ گشت لایەک چەوت و لار
هەتا بەیانی دڵتەنگ و غەمبار هەر هاوار ئەکەم ئەڵێم کردگار
ئیتر بەس نەبێ ئەشکەنجە و جەغار؟ هەتاکەی دوور بم لە وڵات و یار؟
بۆ ئەوان وەختە ببم بە باڵدار شێواو، ڕەنگزەرد، بێهێز و بیمار
خۆشیی نابینم دوورم لە بەختیار دڵتەنگ و زویر مات و بێ کردار
یان نزیکم کە یان مردن سەد جار یاخود بمکوژە بەبێ قین و قار
وەیان ببیسە نزوولەی دڵدار سکاڵای غەریب، دەربەدەر، هەژار
چونکە وا شێت بووم بۆ ناو کوردەوار بۆ دیداری لەیل برا و کەسوکار
ئیتر بەسێتی فەلەکی خەدار لەوە زیاتر مەمدەرێ ئازار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).