پیر میکایل
Appearance
| ١ | |
| کەسی دیدەختە بە ئاوات جێگەی ئەگۆڕێ لە زەوی | بەفەڕی جێگەیەتی باشی و هەڵکەوتی ئەوی |
| بێنە چەک زەنجی چییە تۆش کە سپی و شۆخی لەوی | بگەڕێ داکو هەوارگەی بەفەرت بۆ دەسدا |
| دابمەزرێ لەوێ دا هەڵبکەوێ پیاوی گەلت | گەر ئاواتت هەیە بۆ بەرز و بڵندبوونی گەلت |
| تێگەیشتوو بوو سلێمانییە ڕێی بار و ڕەوی | |
| ٢ | |
| فە لە ئاسمانەوە دێت وا دەڕژێتە گۆیژە | بەدیوی شارەزوورا دانەوێڵە و ئاوێژە |
| بەدیوی شارە بازاڕ باغی بڵندیو لێژە | بۆ سلێمانی فەنە و هۆشی سەرەو زانستی |
| شادی و دڵگەشی و خۆشی و میهمان نەوازی | شۆخی و مەردی و بێباکی و سەر ئەفرازی |
| وا لە داخی فەڕی گۆیژە کەژی ئەلبورز گێژە | |
| ٣ | |
| تێبگە پیاوگەلی چەند گەورە وو زانا وو ئەدیب | ئەلەوێ پێگەییوە حاکم و سەرکردەیی تیپ |
| شێخ و سەرداری تەریقەت، هەرە وەستایی عەجیب | دەبدەبەی شاهی بەبە و قودسییەتی مەولانا |
| عیلم و فەزڵی و، قووەیی شیعرییەیی شێخ مەعروف | هەردوو عیلمی لە کەمالا بووە شێخ کاک ئەحمەد |
| خاریقولعادەی ئەڵێن حەیرەت ئەدا کاری غەریب | |
| ٤ | |
| شاعیرانی بژمێرم هەموو نابن کۆتە | نالی هاوشانە لەگەڵ شاعیری ئەڵمان جۆتە |
| بەگڕن کوردی و سالم وەکو گیرپە بۆتە | شیعری مەحوی تەڕ و شیرین و بەسۆز و چاکە |
| بەهەزاران لە هەزار جێگە دیاری و پەیدا | شاعیرێ خەڵکی سلێمانی بووە و ئێستە هەیە |
| ئەمە شیرازیی گەلی کوردە لەگەڵ ئەو جووتە | |
| ٥ | |
| لە هەموو جێگە پیاوێ سەری بەرزە و دیارە | لە هەموو کۆمەڵێدا لاوێ کڵاوی لارە |
| لە هەموو مەسئەلە زانایێ ئەوی هۆشیارە | لە هەموو دەوڵەتی شەرق پیاوی ئەوی بۆتە وەزیر |
| لە هەموو لەشکەرێ سەرکردە و سالار و ئەمیر | کردەیی کاری چەکی ماتنی وەستا حوسکە |
| دەری خست کردەی ئەوێ دەستە گوڵی بازاڕە | |
| ٦ | |
| ئامەدی دەشت و چیای دەوێ لە ئەندازە بەدەر | هەیە شارێکی تری وەک ئەمەبێ وا پڕ فەڕ |
| هەیە خۆشتر بێ وەلێ ئامەدی زۆر زۆر کەمتر | لە هەموو کاتێ ئەوێ هەر وەکو جەژنەی شاران |
| لە هەموو فەسڵێ لەوێ جونبوش و بەزم و سەیران | ئەسەڵ ئەم خەرجییە بەو جۆرە لەوێ هەر هاتە |
| دەس بڵاوی نەبێ نیشتەی دەبنە ڕۆکەفلەر | |
| ٧ | |
| بیست و نۆ ساڵێ، لەمەو پێش لەشەوێ کاتی سەحەر | تێپەڕم کرد لە سەیوان، هەدەفم بوو عیلم و هونەر |
| چوومە زیریوە لەلای پیر میکایل بۆ فەڕ | بەدڵ ئامادەیی فەیزی کە ئەلەو پیرە ببی |
| کە فریشتەی وەحیی شیعرم بۆ هات | لەم دەمە چۆنم ئەزانی ئەلەوێ وام لێهات |
| بە سلێمانی ئەسیری لەوەوە منت بەر | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|