پیرەکەی وەتەن خەمخواری فەقیر
Appearance
پیرەکەی وەتەن خەمخواری فەقیر | بۆ هەزار فەقیر بوویتە دەستگیر |
هەتاکوو ماوم سوپاست ئەکەم | لە هەموو لایەک من باست ئەکەم |
بەینێکە ناوم لە ژینا نییە | هەڵبەت ئەزانی واستەی چییە |
حاڵم پەرێشان دەردم کارییە | بەڕووی نزارم قەندەهارییە |
گونیە و حەسیرم قاڵ و شیرداخە | کاسە و گڵێنەم پیاڵە و پەرداخە |
ژاژی قلیانم چایی سیلانە | نانی هەرزنم شەکری فنجانە |
لەم ڕۆژی ڕەشا نۆ سەر خێزانم | کاسبکار خۆمم پیر و بێ گیانم |
تا نان ڕێک ئەخەم بەرگم دڕاوە | لە هەوڵی بەرگا جەرگم بڕاوە |
تێفکرە قوربان لەم چەشنە ژینە | هۆشم چۆن لەسەر مەقالەی ژینە |
مەگەر هەر بڵێین یاڕەبی هیتلەر | زوو ڕەنجەڕۆ کەی، بیکەی دەربەدەر |
ئەم ئاگرە کە وا بەربۆتە دڵمان | خوا هەق بسێنی لە شەڕی ئەڵمان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|