پیرەمێرد لە ناو گوڵانا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پیرەمێرد لە ناو گوڵانا  (1950) 
by پیرەمێرد
هەڵسە، وا گوڵان کەوتنە پێکەنین با ساتێ لە ناو گوڵانا بژین
یەکەم «نەورۆز» ە دەرچووە لە خاک لە عەشقی یاران شێت و یەخە چاک
سێ گەڵای جوانی لەملا و لەولاوە هەرسێ تەڵاقی دڵتەنگی داوە
«ئابی» و «ئاوداری» و «نیلوفەر» ی زەرد حاشیەی دەوری وەک خاڵی بێگەرد
گوڵە «قەیسەری» بەرزە ڕەنگاوڕەنگ «لالە» و «شەقایق» ئاڵ و شۆخ و شەنگ
«شەوبۆ» ی عەترئامێز خۆشبۆی خۆشنەفەس بۆ بەرگەردنی «مینایی» ئەنفەس
گوڵە «سۆسەنان» نازک و نازدار شفایە بۆ دەرد «شەقشەقە» و «بیمار»
«فامیلیا» ی سپی لە پای بەفراوان لەنجە و لارێتی وەک کۆرپەی باوان
«چنوور» لە دەوری ئەڵقەی بەستووە پەنجە پێی پیانای بەدی گەستووە
«گوڵەبەڕۆژە» عاشقی تەواوە «نیلوفەر» ئەویش پەروەردەی ئاوە
ئەسووڕێتەوە ڕوو لە هەتاوە کە لە ئاو بڕا بێ ئاو خنکاوە
«وەنەوشە» ی سەرشین لە شوێن هەواران گەردنکەچی غەم دووری نزاران
«بەڕەزا» بە چین توڕەی تاتاوە با ئەیشەکێنێ بەملا و بەولاوە
بە شکنجی زوڵف خۆش قوماشەوە تاتا پەخشانە بە ڕووی تاشەوە
«پەردە عروسی» لە پەردەی سوورا ناز و نووزێتی بەسەر چنوورا
گوڵی «بەیبوون» و گوڵی «موفەڕڕەح» بۆنیان خۆشترە لە «مسکی» و «قەدەح»
گوڵی «سنەوبەر» گوڵی «یاسەمەن» لەگەڵ «نەسرین» و گوڵی «نەستەرەن»
گوڵی «نیسان» و گوڵی «زەردەگوڵ» پێکەوە ئەڕوێن لەگەڵ «قرنفڵ»
گوڵی «خاشخاش» و گوڵی «کۆهکەن» گوڵی «پایتونیا»، ڕەونەقی چەمەن
گوڵی «شاپەسەن»، «لالە عەباسی» «چەشمە خرۆش» و «زوڵفی هەیاسی»
گوڵی «ئەسپەکی» و گوڵی «دووپشکە» گوڵی «قەتارە» و گوڵی «گوێ مشکە»
گوڵی «ساق سپی» و گوڵی «خەنایی» «گوڵچینی» و «جەوهەر»، «گوڵە خەتایی»
«خەتمی» و گوڵ «تەبەق» دوو شێوە و دوو ڕەنگ باڵا وەک بەیداغ درەخشی ڕووی جەنگ
«لاولاو» عاشقی نەوبەر نەمامان تێوە دەئاڵێ سەر تا بە دامان
ئەمانە ئەڕوێن لە خاکەکەمان کەچی قەومەکەم لە پایەی کەمان
بەهارمان خەزان، پێ هەڵخزانە بۆ نەونەمامان گەڵاڕێزانە
سا خوایە تەنها ئێمەش تۆمان هەی پەروەردگارا کەرەمت بۆ کەی؟

1949

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse