پیرەمێرد دیارە ئەزانی تۆ هەواڵی عێلەکەم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پیرەمێرد دیارە ئەزانی تۆ هەواڵی عێلەکەم  (1965) 
by مینە جاف

پرسیار لە «پیرەمێرد»ی شاعیر

پیرەمێرد دیارە ئەزانی تۆ هەواڵی عێلەکەم پێم بڵێ، بۆ کوێ چوو، ڕووی کردە کوێ، کوا خێڵەکەم
موددەتێکە من ئەسوڕێمۆ بە ئەم سەودایەوە بوو بە ماخولیا لە سەرما، بووم بە ئەم خولیایەوە
هیچ کەسێکم دەس نەکەوت بێت و بە ڕاسی پێم بڵێ تا ئە دیوانی گەلاوێژ چووم و دێم دەسکە گوڵێ
سەیری ئەو دەسکە گوڵەم کرد من بە چاوی موشتەری تێ فکریام گوڵ نییە، گشت گەوهەرە لای جەوهەری
مختەسەر مەفهومی کردم ئەو هەواڵ و مەتڵەبە وا دیارە دیوتە تۆ پشت ماڵە و ئەو دەبدەبە
چۆن بووە تۆ بی خوا ئەی پیرەکەی بێ کیزب و گەزاف کەوکەبەی مەحموود پاشا و شەعشەعەی میرانی جاف
ڕۆییتە ڕێی کۆچ، کە وەختێ خێڵ ئەهاتە خوارەوە پۆلی نازارانت دی بوو تۆ بە تلمیت بارەوە
دەوری دوو ئاوانت دی بوون و هەواری خێڵ ئەهات هەر هەوارێکت ئەدی پڕ بوو لە سەد خۆشی و نەشات
ئەو ئەمیرانەی ئەهاتن سەر بە زەوقی تازەوە هەر یەکێ سەر لەشکری تیپێ بە تەپڵی بازەوە
ئێستە کە ئەی پێرەمێرد بۆیە لە تۆم پرسی هەواڵ چوومە ئەو وارگە، نەبوو لە ئەو وارگە غەیر ئەز دڕک و داڵ
دیم لە جێی مەحموود پاشا و هەوارگەی میرەکان بایەقوش لێل قوشقەڕە و داڵ و قەڵا گرتوویە لان
پێم بڵێ تو بی خوا ئەی پیرەمێرد ئەحواڵیان چی بە سەر هات ماڵە گەورە، کەوتە کوێ پشت ماڵەیان

1940

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse