پیرەمێرد خۆی دەرخست

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پیرەمێرد خۆی دەرخست  (1950) 
by پیرەمێرد
دەردی گرانە تووشی نەوەی نەخوێندەوار ئەبێ مێردەزمەیە کە سواری کوڕانی بەکار ئەبێ
بەرزی خەیاڵە کە هەڵیئەبڕێت بۆ کەمەندی بەند زیهنی تەڕ و جوانە کە بە شیعر ئیختیار ئەبێ
سواری «سمندر» سم لە هەوادایە لە مەعنییا نازانێ کە کەوتە خوارەوە، غەمخوارە خوار ئەبێ
ئاهەنگی وەزن و قافیەیە بە شەو لە کەللەیا تاری درۆیە بە «أحسن أكذب» ئەشعار ئەبێ
دەعیەی دەماغی نایەڵێ کاسبیەک بکا بۆ خۆی بە شەو خۆی پیادەیە کەچی خەوی لێ سوار ئەبێ
دێتە ئەمەی کە بنووسێت، لەپڕ شیعری دێ بە تاو نەینووسێت بیری نامێنێ ڕەنجی بە خەسار ئەبێ
تاریکە ژوور، چرای نییە، بۆی دێتە دەر بۆ حەوشە گەر مانگیش نەمابێت، ئەستێرەی شەوقی دیار ئەبێ
بەو ڕەنگە وا گریمان قەسیدەکە تەواو کرا کەس نابێ کە بۆی بخوێنێتەوە بێ قەرار ئەبێ
جارێکیان لە ئەستەموڵ لە شەوا تازە شاعیرێک شیعرێک ئەڵێت لە خۆشی ئەو شیعرە گەشکەدار ئەبێ
چی بکات؟ ئەچێتە بەردەرگا و بەگچییەک تێئەپەڕێ بانگی ئەکات بۆ خوێندنەوەی، ئەوسا شیعری سوار ئەبێ
بەم ڕەنگە فێری شاعیری بوون و سەهلە دوای ئەمە سەد قۆرتی وا هەیە کە گوزەران ژاری مار ئەبێ
چاوی ڕوا کە بەشکو نانی لە «دوونان» دەستکەوێ گەر ڕۆحی بوایە مەدحی درۆ شەرمەزار ئەبێ
کەوتووینە دەورەیەکەوە کە بە هەزار بەزم و نەزم باوەڕ مەکە کەرەمکەر کە بە دەست ئیختیار ئەبێ
هەجویش ئەکەی، پەڵێکە کە ئەیهاویە ناو جۆگەلە داوێنی هەجوەکەشت بە پریشک لەکەدار ئەبێ
من ئەم قسانەم بۆ ئەدەبی میللەتەکەم ئەکەم کە ئاوێنەیەکە زۆر کەسی وای تیا دیار ئەبێ
شیعرم هەیە کە بانگە لە ناو کوولەکەی تەڕا بووکم هەیە وەکوو مانگە؛ بەڵام جێی حەسار ئەبێ
زۆری نەماوە کوڕگەلی کورد بێنە ناو کایەوە ئەوسایە شەخسی شەخسی خۆی بەخۆی سەنگەسار ئەبێ
ئەنجار ڕەواجی شیعر و ئەدەب وەختی دێتە بڕەو ئەو سنعەتە نەفیسە هەر هەمیشە بەهار ئەبێ
نەزمی جەلیلە کە موعجزەی «خاتم النّبی» یە شیعریش بەشێکە لە حیکمەت، وەک دین پایەدار ئەبێ
هاتم بە قافیە و بە قسەی قۆڕ و لەنگ و درێژ نووسیم نەوەک بڵێن کە تەڵاکەم کەمعەیار ئەبێ
خۆزگە ئەوانەی وا بە فەساڵ و بە فیشاڵ ئەدوون لەو تیرەیە دەبوون کە تیر و کەوانیان دیار ئەبێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse