پیرێژن دیسان بورجی خۆی نواند
Appearance
پیرێژن دیسان بورجی خۆی نواند | تۆوی وەیشوومەی بە چیمەن داچاند |
بەڵام با دوو ڕۆژ بەفر ببارێ | پۆیلەی تەرزەیشی با بێتە خوارێ |
دوایی، دوایی دێ وێنەی ئەڵەمان | بەهار دێت لەنوێ سەوز ئەبێ جیهان |
ئەڵێن سرکەی تیژ شووشە ئەشکێنێ | مایەی خۆی بە خۆی توند ئەڕژێنێ |
پیاوی لەسەرخۆ، خۆی خۆی سەر ئەخا | ماینی جرت و فرت لەپڕ بەر ئەخا |
زۆرکەس فێر بووبوون بە کۆڵی خلە | ئەویش ئەپەڕیە سەر پشتی بلە |
ڕەحەیش لە دواوە تێیان هەڵئەدا | لەگەڵ پێش دەمیا ئەیکرد بە هەڵدا |
منیش ئەم هەموو شیعرەی کە هەمە | بە شیعری دیوان ئەکەومە گەمە |
کابرا کە کەسی لێ نەبوو دیار | بە بای خۆی ئەگوت بەهارە بەهار |
ئێستا ئەو بایە بوو بە سەرمایە | با بەهاریش بێ ئەڵێ: سەرمایە |
کنگر پێگەیی هەرچەند بادارە | دوو مانگ پێخۆری پیاوی هەژارە |
کاشکا دوومەڵان وەک ئەم بوایە | خەرجی عالەم و هەرزان بەهایە |
بەڵام دومەڵان کە ئەڵێن زۆڵە | ڕووی ئاوەدانی نییە و لە چۆڵە |
دیسان قەدری ئەو زۆرە لە لامان | زادەی زیادەیە پەسەندی زەمان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 593
1940/03/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|