پیری کردم دەرد و زامی عەشقی جانان ئەی دەریغ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پیری کردم دەرد و زامی عەشقی جانان ئەی دەریغ  (1969) 
by سابیری
پیری کردم دەرد و زامی عەشقی جانان ئەی دەریغ تووشی من بوو داستانی پیری کەنعان ئەی دەریغ
مەحرەمێ دەست ناکەوێ شەرحی غەمی دڵ بالتمام پێی بڵێم بەڵکوو دەواکا دەردی هیجران، ئەی دەریغ
بولبول و گوڵ، شەمع و پەروانە هەموویان پێکەوەن من وەکوو یووسف بەتەنها حەپسی زیندان ئەی دەریغ
دڵ بەدووتا هات و چاودێری کە یا بینێرەوە با نەفەوتێ میحنەتی کێشاوە بۆمان ئەی دەریغ
داد و فەریادم لەلای ئەو شۆخە تەئسیری نییە گەرچی فرمێسکم جیهانی کردە تۆفان ئەی دەریغ
تابەکەی قوربان بناڵێنم لەناو بەیتولحەزەن؟ بۆنی جامەی تۆ نەهات بۆ نووری چاوان ئەی دەریغ
مەحرەمێ دەس ناکەوێ ئازاری دەردی پێ بڵێم ڕۆژ و شەو یار و حەکیمم بۆتە گریان ئەی دەریغ
ئەم هەموو گریانە یا ڕەب بۆ چی تەئسیری نەکرد شیوەنم مانەندی تۆفان خەڵکی شێوان ئەی دەریغ
سابیری لا تقنطوا موژدەی تەواوی دا بە تۆ حەیفە قەلبت موتمەئین نابێ بە قورئان ئەی دەریغ!
بووعەلی سینا لە سۆز و ئاهی سینەم عاجزە لەم برینی بێ دەوا حەیرانە لوقمان ئەی دەریغ
تیببی جالینووس و لوقمان و ئەرەستوو موشکیلە تێبگەن لەم عیللەتە یا خود لە دەرمان ئەی دەریغ
چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تاقەتم چووبوو نەهات بەڵکوو بێنە قالبی مردوو دڵ و جان ئەی دەریغ
سابیری هەر چاوەڕێی جەژنی ویسالی دولبەرە کاشکێ ڕۆژێ دەبوومە قۆچی قوربان ئەی دەریغ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse