پیاو لە لاوە بێت لاویش بێ ئاوە
Appearance
پیاو لە لاوە بێت لاویش بێ ئاوە | وا ئاو ڕۆیوە، هێشتا زیخ ماوە |
لەگەڵ ئەوەیشدا کە زیخ بێ کەڵّکە | غەیرەیش بێ بەرە، وەک داری پەڵکە |
هەمووی یەتە سەر ئیستیعدادی خۆت | ئەگەر خۆت باش بی، عالەم چاکە بۆت |
چاکی بنیادەم دڵ و دەروونە | کە تۆ دڵسۆز بی خەڵک لێت مەمنوونە |
چاوت لە ماڵی کەس نەبێ مەردی | کە بەخشەندەیش بی، وا جەوانمەردی |
دڵ ئازارییە زاری لە دوایە | خەجاڵت باری قاپی خودایە |
زاڵم زەواڵی بۆ دانراوە | لەم دنیایەدا زۆری بینراوە |
بەڵام هەوای نەفس پیاو بێعار ئەکا | هەرزەچەنەییش خەڵک بێزار ئەکا |
پیاوی نەزان دوو دڵ ئەڕەنجێنێ | سەگی هەڵەوەر دزت بۆ دێنێ |
کەمتیار لە لای گفتگۆی چاکا | قولە پێی ئەسمی ئەو هیچ دەنگ ناکا |
برینی لەشت چاری دەوایە | برینی دڵت ساڕێژی نایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 992
1949/12/22
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|