پیاوێک پازدە ساڵ دراوسێی من بوو
Appearance
پیاوێک پازدە ساڵ دراوسێی من بوو | فەرشی حەسیر و قووتی هەرزن بوو |
هەر هەوڵی ئەدا بە ڕۆژ و بە شەو | نە ئارامی بوو نە خۆراک و خەو |
دوو کەری هەبوو لات و گەڕ و لەڕ | بۆ دارفرۆشی لە وشک و لە تەڕ |
ئیتر بەدایم پۆشا دڕاو بوو | هەناسەسەرد و بێ نان و ئاو بوو |
شەوان گوێم ئەگرت ئەهاتە زمان | گلەییی ئەکرد لە زاتی یەزدان |
ئەیوت سا خوا کەی ئەمە ژینە | میکائیل بۆچ وا لە من بە قینە |
منیش بە ناچار لێی هاتمە زمان | وتم هەی وەحشی نەفامی نەزان |
خوا فەرموویە بۆ ئەم جۆرە ژینە | مەککە خۆش نییە بڕۆ مەدینە |
تۆش ئەمجار ئیتر واز لە دار بێنە | بفرۆشە کەرت هێستر بسێنە |
بیبە بۆ شاران باری توجاران | هۆشێ بێنە سەر هەروەکوو یاران |
کرێی پارەکەی ئەم سەرت هەموو | بیدە بە دەرزی و سووزن و دەزوو |
ئەبێ بە سێ بار کرێی دووبارەت | وەک زیارەت وایە لەگەڵ توجارەت |
ئەویش پیاوانە بە گوێی منی کرد | چیم پێ وت کردی زوو بە دەستوبرد |
بێ درۆ ساڵی پڕ نەکردەوە | بە ئارەزووی خۆی مەرجی بردەوە |
کە وا بوو ژیان بە تێکۆشینە | بێ کۆشین بەشەر بەشی هەر شینە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|