پیاوی ئەم دەورە وەک ڕەنگی بەهار
Appearance
پیاوی ئەم دەورە وەک ڕەنگی بەهار | بێ ئیعتیبارە و بێ شەرت و قەرار |
هەندێ جار لە خەو هەڵسای بەیانیان | سایەقەی ساماڵ ئاسۆی شین و جوان |
کاکڵە هەورێکی پێوە نابینی | ئەچی بۆ سەیران بە بێ تێبینی |
لە پڕ ئەیکاتە شەستە ڕەهێڵە | دە ڕاکە و کەس و کار بە جێ بێڵە |
ئەڵێن بارانی نیسان شیفایە | بەڵام هەندێ جار تەرزەی لە دوایە |
ڕەزی هەژارێک خۆی کە بەر ناگرێ | تەرزە ئەیکوتێ ئەویش بەر ناگرێ |
بۆ دەوڵەمەندیش تۆ لە خوا گەڕێ | باران ئاش، وشکان جووتی ئەگەڕێ |
زۆردار و زەروو ناویان خوێنمژە | زەروو پاکژە، زۆردار پیاوکوژە |
کەر و ئێسترت ئەگەر بەرکەوێ | بە کەر ڕەزا بە ئێسترت نەوێ |
کەر بارەبەرە بێ دەنگ و سەدا | ئێستری چەمووش جووتەت لێ ئەدا |
ئێستر دووڕەگە بڕوای پێ ناکەم | هی وایشیان هەیە گوێی ناباتە چەرم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 867
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|