پیاومان لە زۆر شوێن مەردی ئەنوێنێ
Appearance
| پیاومان لە زۆر شوێن مەردی ئەنوێنێ | بەدخوا خەریکە وا ئەو ئەنوێنێ |
| بە «بێهۆش داروو» تریاک ئەبێژن | خۆڵی مردوومان بەسەر ئەبێژن |
| بۆ «مانیاتیزمە» هیچکەس نەماوە | ئەماننوێنن هەروا بێ ماوە |
| کاری خۆماڵی بێگانەی ناوێ | ئەم ناوە پیاون بە هەموو ناوێ |
| لەلاوە بێیتە ئەم ئاوەدانیە | وا دەگەیەنێ پیاوی تیا نیە |
| هەر ژن ئەخوازن بۆ پیاو لەو لایە | پیاوت خواست ئەڵێن بۆ «کەڵەگا»یە؟ |
| ئەوانەی بۆ ماڵ مل کەچن دەمرن | دەک ملیان شکێ بێ «ئونور» ئەمرن |
| ئەتوانم حەقی خۆم بدەم بە تۆ | حەقی گەل نادەم بە مەشکەیێ دۆ |
| ئەگەر دەست بەری بۆ دۆی ئێلەکەم | بەم پیریە مەشکەژەنێت پێ ئەکەم |
| خۆ «ژین» بە بەدناو ئەتدا بە تاریخ | ئەیخاتە پێش چاو ڕیخۆڵەت تا ڕیخ |
| ئەوەش ئەزانم ئێلەکەم مەردە | هیچ باکی نییە لە بگرەوبەردە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 861
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|