پۆکەر و جۆکەر
Appearance
| پۆکەر کە! جۆکەر لە هەموو شوێنێ | خەرج و باجی خۆی بە زۆر ئەسێنێ |
| وامزانی ئەمە تازە لە ناوە | نەمزانی سەدساڵ لەمەوپێش باوە |
| «سالم» لەمەو پێش باسی کردووە | ئەو بە گەنجەفە ناوی بردووە |
| سێ ئاس و دووشای داناوە بە فوول | کچیش «بی بی» یە، کوڕ لۆتی بێ پوول |
| ئەوسایە جۆکەر دانەهاتبوو | وادیارە پیاوی ئەوسا یەکڕوو بوو |
| ئێستە کە جۆکەر لە ژوور هەموانە | دیارە دووڕوویی مۆدەی زەمانە |
| جۆکەر ناوی خۆی بە خۆیەوەیە | تۆ هەرچیت بوێ بۆ تۆ ئەوەیە |
| ئەگەر وێرگولی بکەوێتە ناو | ئالیک و چوارپێیەک ئەخاتە ناو |
| ئای پۆکەر ڕێستت چەند لەسەر بێژرا | ئای مونتکارلۆ چەند کەست تیا کوژرا |
1943
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|