پڕیەتی سندووقی دڵ دایم هەتا دووسەد هەزار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پڕیەتی سندووقی دڵ دایم هەتا دووسەد هەزار  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
پڕیەتی سندووقی دڵ دایم هەتا دووسەد هەزار گەوهەری پڕقیمەتی ئەشعاری شۆخی خۆش شعار
سەرفی ناکەم من لە بازاڕی پڕوپووچا بە هیچ یەعنی زوڵف و پەرچەم و خاڵ و خەتی ڕووی گوڵعوزار
ڕوو لە بەحری فکری ڕووناکم بە تەشبیهاتی چاک ڕوو بە ڕۆژ ... موو بە قەید و تاری زوڵفی لەیلی یار
سووڕەتی مەیخانەکەم چاوی پیاڵەی مەی، مەزەی ترش و شیرینی قسەی لێوی کە ئەڕژێنێ بە بار
ڕوومەتی دانێم بە باخ و پرچی پەرژین چین بە چین هەردوو چاوم پاسەوانی بێ بەشە و نەگرێ قەرار
با قەدی دانێم بە موویەک نەک بە موو یەک نیوە موو مەمکی نارنج و لیمۆ یا هەر بڵێم جووتێ هەنار
خۆم بە کەو کەم یا بە کۆتر بۆ نەچیری چاوەکەی هەر وەکوو شابازی قاتڵ بێتە سەر دڵ بۆ شکار
خاڵی با دانێم بە دانە و موو بە داوی مورغی دڵ چینی ئەگریجەی بە دووپشک و قەفی زوڵفی بە مار
نوقتەیەک دانێم لە جێی دەم چاو نەزانێ چی ئەکەم قامەتی دانێم بە عەرعەر یا بە سەروی جۆیبار
دین و ئیمانی بکا پێشکەش سەری دانێ لە ڕێی زاهیدی سەد ساڵە عومرێکی کە عابید بێ لە غار
نییەتی پێ دێ بە ڕۆژوو بێت و برۆی گەر دەرکەوێ چاوی مەستی پڕ لە غەمزەی نێرگسی فەسڵی بەهار
شێخ و سۆفی گەر بە عیشوە و جیلوەیێ بێنن یەقین لا دەبەن مێزەر بە مەستی دێنە بەزمی عوود و تار
شاعیران یەکسەر لە عەشقا چوونە مەیدانی فەنا حەببەیەک نەمدی بەدەس بێنن لە مەزرووعاتی یار
یا بە سوورمەی چاوی نابینا و یا ئەکسیر ئەکەن گەر لە خاکی ژێری کەوشی بێتە دەر تۆزی غوبار
موختەسەر ئەشعاری سەعدی هەر یەکی شارێ ئەژی حاجی قادر فکری تیژی بوو بە وێنەی زولفەقار
موفتی بەم تەرتیبە گەر بارێ غەزەل کۆکەیتەوە کەس بە فلسێ نایەوێ بیبەیتە ناو بازاڕ و شار

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse