پرسیارێک
Appearance
| لە سوختەی مەدرەسەی عیلمی موحەققەق | بگاتە دەستی شاگردانی ئەحمەق |
| سوئالتان لێدەکەین ئەی بێ تەمیزان | لە مەسنووعاتی ڕەببی فەردی موتڵەق |
| لە بەرچی بەینە بەینە ڕۆژ ئەگیرێ؟ | قوتب بێ گرتنە و دایم معەووەق؟ |
| فەلەک ئایا بە «خەرقە» ئیلتیامی؟ | وەیاخود جەوهەرێکە مەحکەم و ڕەق؟ |
| ئەگەر فەرقی هەیە، چۆن پارە نابێ؟ | وەگەرنا، فەخری عالەم چۆنی کرد شەق؟ |
| دەسا ڕێک خەن لەبۆ ئێمە وەڵامی | بەیاناتی حەسین و زۆر مودەققەق |
| بە دینم قانعا خۆت مەکوتە جەوتە | دڵی هەر پیسە لێت شێخانی مەترەق |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|