پاییزی دڵتەنگ
Appearance
| پاییز دڵتەنگە، پاییز دڵتەنگە | هەوری نوێی پاییز زویر و دڵتەنگە |
| ڕەشەبا لێمان بە ژار و ژەنگە | گەڵاڕێزانە گوڵ ئاڵتون ڕەنگە |
| شەتاوان وەک مار لە دەشت پێچ ئەخۆن | وەک سەوداکاران شێت و سەرەڕۆن |
| تەم بە بەرگی شین سەرکێوی پۆشی | بلبل خزایە لانەی خامۆشی |
| خەڵووزە گەڵای بێستانی سووتان | گەلاوێژ بەرگی هەتیوی دڕان |
| کچە کورد بە ڕیز بە بەرزانەوە | بە لەرز ئەلەرزان بە بەرزانەوە |
| مناڵان سەریان کەوتە ژێر قۆچکە | هۆمان کەوتۆتە بەر بەڕوچکە |
| ئەمانڕوانییە ڕۆژ بە ڕووی ساردەوە | ئیستا پێویستە وا خۆی شاردەوە |
| قاز و قوڵینگان هاتنە خوارەوە | قیژ و هووڕیانە بە سەر شارەوە |
| شەوگار درێژ بوو بۆ ناڵەی غەمگین | زستان ستەمە بەبێ دڵدار ژین |
| یارم بە ئاشتی دەڵێن دێتەوە | بەختە بنوو با نەسڵەمێتەوە |
| گشت هاواریانە لە بەختی نوستوو | من هاوار ئەکەم بەختە زوو بنوو |
| خاڵانەی ئەوەی وتم چاوکاڵان | تا چاوکاڵ ژینی بردم بە تاڵان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|