پایزە برا دۆستی شیرینم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پایزە برا دۆستی شیرینم  (1952) 
by فایق زێوەر

نامەیەک بۆ هاوڕێیەک

پایزە برا دۆستی شیرینم بە دووریت هەتا بڵێی غەمگینم
لەوساوە کە وا لە تۆ بڕاوم مات و زەبوون و خەستە هەناوم
بەینی من و تۆ برای شیرینم بە جوغرافیا زۆر کەم ئەبینم
ئێوە لە بەغدا لەسەر ڕووبارن کە خەیاڵ ئەکەم هەمووتان دیارن
وا شەو هات بەڵام شەوێکی خۆشە مانگە شەو دنیا هەمووی خامۆشە
نامەم ئامادە بۆ شاری بەغدا یا مانگ یا سیروان یەکێکیان ئەیبا
ڕێگە ڕۆینم لەم ژوور گەرمیانە پێباز پەیکوڵی، بانی خێڵانە
عەشرەر بە عەشرەت تیرە بە تیرە گەڕانی ناو جاف ئێجگار دڵگیرە
ئەڕۆم ئەگەڕێم بە سەیر و سەلما خوا بە نسیبی ئێوەشی بکا
بن شاخی بەمۆ دەشتەکەی پێباز پڕ لە کیژی جاف ناسک و نازناز
بە تیلەی چاوان جەرگم زامارە بە لار و لەنجە دڵ پڕ هاوارە
خڕەی هەیاسە، زڕەی کەمەرە بۆ دڵی فایق چەرخ و چەمەرە
بە زوڵفی ئەمان بەستەی زنجیرم یارەکەی خۆمیان بردووە لە بیرم
لەناو شاتری و هۆزی گەڵاڵی ئێستە کەوتوومە بەرگی عەوداڵی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse