پایبەندی کردووم زوڵفانی تێک ئاڵاوی تۆ
Appearance
پایبەندی کردووم زوڵفانی تێک ئاڵاوی تۆ | چۆن جگەرمی پارە کردوە تیغی تازەساوی تۆ |
زەحمەتە ڕزگاری بێ جارێکی تر بێ موشکیلە | تا قیامەت ئەو کەسانەی کەوتنە بەندی داوی تۆ |
چاوەکەم دەستم لە خۆم هەڵگرتووە لەو ڕۆژەوە | سەرفی عومری خۆم بەجارێ کرد لەڕێی و پێناوی تۆ |
ڕێی خەڵاس بوون زەحمەتە نەیدیوە تا ئیمڕۆ کەسێ | دەربچێ لەم ئاین و ئۆین و مەکر و بەندوباوی تۆ |
داوی زوڵفی تۆیە دڵ چوار مێخەیی کێشراوە | با بمێنێ هەر لەنێو زنجیری پێ بەسراوی تۆ |
بەزری بەختم چەند وەشاندووە نایەتە بەرهەم ئەبەد | تاکوو ئاو نەدرێ بەلێشاو مەزرەعەی کێڵاوی تۆ |
قەد نەکەی باوەڕ گلە ڕوویدا لەڕوویی جەهلەوە | تاجی سەرمە چاوەکەم دڵگیر مەبە پێڵاوی تۆ |
چەند پەرۆشم ئەو شەوەی کەوتۆتە ناو بورجی مەحاق | ڕەونەقی ڕووی وەک هیلال ئەو دەمەی شاراوی تۆ |
سەرو و عەرعەر قوڕ بپێون دانەوێنن ڕوویی شەرم | گەر لەناو باغا ئەبینن قەددی چوون لاولاوی تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|