پاشای بابانی بڵێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پاشای بابانی بڵێ  (1962) 
by ئەسیری
چاوەکەم بۆ لاوی گەل تەئریخی بابانی بڵێ ساز و بەربوت لێ مەدە، ئای ئای و گۆرانی بڵێ
باسی چیرۆکی وڵاتی ئامریکا بۆ ئەکەی باسی پێشوونان و گەورەی کوردی سۆرانی بڵێ
باسی زۆر و دەبدەبە و شاهانی کلدانی مەکە دەبدەبە و زۆریی بڵندی شاهی ئێرانی بڵێ
چەند حوکمدارت لە بەتلیس و لە بۆتانا بووە گەر بەوە عیلمت نییە پاشایی بابانی بڵێ
باسی گۆلی جەنەوە و باغاتی لوبنانیش نەکەی ئاوی کوردستان و باغ و قەسری بۆکانی بڵێ
هات و بەدبینێ وتی تەئریخی پێشووی تۆ نییە جاهیلی، عیلمت نییە، سا حەچە حەیوانی بڵێ
مەکڕە سندووقێ بڕێسێ میسری و تورکی و حیجاز لێدە سندووقێ بەیات و لاوک و حەیرانی بڵێ
باسی قەند و شەککەری بەلچیک و پاریس بۆ ئەکەی باسی دۆشاوی سپی و هەنجیری شێخانی بڵێ
کاری جەرمەن هەرچەنێ چابێ بەتۆ چی چاوەکەم شاڵی زاخۆ و پەستەکی بانە و مەریوانی بڵێ
باسی عەزمی لەشکری ژاپۆن و تورکی بۆچ ئەکەی باسی دێوانە و خەلیفەی شێخی بارزانی بڵێ
پێت دەڵێن شێخی ئەسیری دەم لە میللییەت مەدە پیاوێ خزمی خۆی نەوێ، بێ کەڵکە ئیمانی بڵێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse