Jump to content

پارە و تەیارە هەردوو وەک یەک وان

From Wikisource
پارە و تەیارە هەردوو وەک یەک وان (1950)
by پیرەمێرد
305514پارە و تەیارە هەردوو وەک یەک وان1950پیرەمێرد
پارە و تەیارە هەردوو وەک یەک وان ئاشکرا و پەنهان جەوەندەی هەوان
بە هەوای بەرزی پیاو ئەجووڵێنن ئەوی سواریان بێ ملی ئەشکێنن
جاران گوێ زرنگەی پارەی کە دەبیست لە دەنگی تەورات خۆشتری ئەویست
ئێستا کە نۆتە و کەللەی قەڕاڵە زرنگەی نایێ و چاو پێی خۆشحاڵە
قەڕاڵ هەر چەندە خۆی زیندووترە شکڵی نۆتەکەی خۆشەویستترە
سەد نەقشی جوانی نەوجەوان و ژن نابێ بە ڕەسمی نۆتێکی چڵکن
هەندێ نۆت جاران لە برەودا بوون دەوڵەتیان نەما بە زیفۆس دەرچوون
ماڵ بۆ خواردنە، نەک بۆ هەڵگرتن بەشی کەس نەدەی ئەبن بە دوژمن
هەندێک ئەکەونە سەر ڕێی بۆڵشەویک لەگەڵ پارەدا ببن بە شەریک
ناڵێن مەحسوولی کەسی خۆیەتی ساڵ دوازدە مانگە هاتوچۆیەتی
خوا کە بنچینەی دنیای داناوە بەشی هەر کەسی جوێ بە جوێ داوە
گەورە و بچووکی ئەگەر نەبووایە ئەم کۆمەڵییە چۆن ئەهاتە کایە؟
هەمیشە عەقڵ و عیلم لە پێشە لە هەموو شارێ نەزان بارکێشە
ئەوەی کە خانووی لە بەرد ئەتاشی زۆری پێ نەچوو جێما لە پاشی
بە قوللەی بەرزی خانوو مەنازە بەشەر بۆ مردن دائیم ڕێبازە
هەر پیرێ خانووی تازەی دروست کرد خۆشی تیا نەدی بە داخەوە مرد

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 602 و 231
1940/07/04


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).