پارە خەرجی کەی، دەبڕێتەوە
Appearance
| پارە خەرجی کەی، دەبڕێتەوە | بە خەرج نەکردن، کۆ دەبێتەوە |
| مەعاشی بەلاش، بێ پیتە و بێ خێر | دەستی ماندووە لە سەر زگی تێر |
| ئاغای تەماعکار هەر دەڵێ بیدە | کەر بە جۆ بمرێ ئەوسا شەهیدە! |
| دێی فرەکوێخا ناحەسێتەوە | بزن هەرجارێ دەڕووتێتەوە |
| کەس و کار لەپیاو جوێ نابێتەوە | تفی بەرەو با، ڕیش ئەگرێتەوە |
| وەختێ کە ژن بوو بە گەورەی گەڕەک | با ئیتر ئێمە دەست دەینە خەڕەک |
| بێ کاسبییە ئەم شەڕ و حاڵە | دیارە تەبەقی پڕ ئاشتی ماڵە |
| وا دامەنیشە بە دەستی بەتاڵ | تا نەگری، مەمک نادرێ بە مناڵ |
| ڕاستە دوو میوان لێکیان خۆش نایە | بەڵام خانەخوێ لە هەردوو لایە |
| قەت ڕێک ناکەون گەورەی ئەم شارە | تاریکایی شەو ئێوارە دیارە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 324
1932/06/02
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|