پارەی بەخشەندە و ئاوی ناو بێژنگ
Appearance
| پارەی بەخشەندە و ئاوی ناو بێژنگ | وەک پشکۆیەکە بکرێتە ناو چنگ |
| چرووکیش دان و گیانی بکێشن | نەک دینارێکی لە دەست دەرکێشن |
| ئەم دوانە هەردووک خوایێک دایڕشتوون | لە مەبەستی خوا تێنەگەیشتوون |
| ئەگینە ئەوەی ئەیبەشێتەوە | زۆر جار بە برسی سەر ئەنێتەوە |
| ئەوەیش کەوا خوا پیشەی ڕژد ئەکا | لە ئێمە زیاتر حەز لە چشت ئەکا |
| بەلام لغاوی شەیتان کراوە | بۆ نەوسی خۆیشی بەشی بڕاوە |
| خۆیشی نایزانێ کە بە کێ ئەبڕێ | تا ئەمرێ و کفنی بە قەد ئەبڕێ |
| لووتی لە بەردی ئەلحەد بکەوێ | ئەوسا ئەزانێ بەر کێ ئەکەوێ |
| ئەگەر بە خەوی شەو بیزانیایە | کە ئەم چروکییە ئەوەی لە دوایە |
| هیچ نەبوایە خۆی تێری لێ ئەخوارد | بە مێردی تازەی ژنی نەئەسپازد |
| بەڵام بە من بێ ئەو چی لە دەس دێ | «نَحْنُ قَسَمْنَا»ی هێناوەتە جێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 809
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|