Jump to content

پارەی ئیعانەی زەلزەلەی پێنجوین

From Wikisource
پارەی ئیعانەی زەلزەلەی پێنجوین (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308459پارەی ئیعانەی زەلزەلەی پێنجوین1941موفتی پێنجوێنی
پارەی ئیعانەی زەلزەلەی پێنجوین نازانم ڕەنگی سپی بوو یا شین
کام دەردی ئێمەی پێ هاتە سامان یا بۆ کام فەقیر بوو بە بەرگ و نان
هەر وەکوو دەهۆڵ هەر بیستم لە دوور هەر وەکوو هۆهۆی دەشتی شارەزوور
ئەم ئیعانەیە تەنها دەنگی بوو ئیتر کەی شێوە و شکڵ و ڕەنگی بوو
هەر وەکوو جەژنی مانگی ڕەمەزان لەو مانگی تردا ئەکرێ بە سەیران
ئەمیش بە ناوی پێنجوین کۆ کرا نازانم ئیتر بۆ لای کێ برا
چاوەڕوانی نان بۆ پیاوی برسی مردنی خۆشە ئەگەر بپرسی
مارانگاز ئەگەر تریاکی بوو بێ زوو فریای نەخەن لەت و پەت ئەبێ
گیای کەما ئەکرێ بۆ وەختی زستان لە سەرما و بەفرا بدرێ بە حەیوان
بەڵام کە حەیوان لە برسا بمرێ هەزار بار کەما کەڵکی کێ ئەگرێ
من دەستم بڕوا هەتاکوو بەهار بەهار بێ منەت ئەڕۆمە سەر کار
لەجیاتی خانوو کەپرێ ئەبەستم بە تەور و تەوراس بە شان و دەستم
یا لە شارەزوور ئەبم بە وەرزێر جووتی خۆم ئەکەم پۆشتە و تۆخ و تێر
هەر بنکەگیایێ نانێکی تیایە پەلامار ئەدەم ئەیکەم بە مایە
نە ترسی بەفر و نە ئاوی باران هەتاکوو پاییز منیش وەک یاران
ئەبووژێمەوە و خۆم ئەکەم بە پیاو هەر وەکوو جاران دێمەوە ناو ناو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).