پارچەیەک لە شیعرەکانی خاتوو خورشید، دایکی قانع

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
پارچەیەک لە شیعرەکانی خاتوو خورشید، دایکی قانع  (1955) 
by قانع
کچ لە دووی کوڕ ناگەڕێ، هەر کوڕ بە کچ حاشا ئەکا ئەم کچە مەعسوومە ناحەق سەرکز و ڕیسوا ئەکا
کوڕ ئەگەر حەز کا لە کچ، جا وردە وردە دێتە لای گوفت و گۆی شیرین و جوان و پێکەنین بەرپا ئەکا
چۆنی خانم؟ بەسیە تاکەی هەر لە ماڵی باب ئەبی؟ هاوسەری تۆ زۆر مناڵە، جووتی خۆی پەیدا ئەکا
ساڵێ تر گەر شوو نەکەی ئینجا ئەڵێن پێت پیرە کچ ئەو دەمە پیرێ لەگەڵتا، مامەڵە و سەودا ئەکا
لاچۆ باوکم، من لە کوێ و شووکردنی ئێستام لەکوێ؟ هاوسەری من، لەم وڵاتە کەی خەیاڵی وا ئەکا؟
گەورە کچ! بنواڕە بۆ من، تۆ سەری باوک و برات وا دڵم بۆ تۆ تەواوی شین و واوەیلا ئەکا
بامن و تۆ پێکەوە پەیمانی یەک کەوتن بدەین جا بزانین کێ بە دڵ پەیمانەکە ئیمزا ئەکا
وا بنووسین: یا وەسڵ بۆ یەکتری یا خاکی گۆڕ!! هەر کەسێ داوات بکا، بێ سوودە خۆی ڕسوا ئەکا
بۆ منیش مڵکی بەهەشت پڕ بێ لە حۆر و بمدەنێ گەر دڵم بۆی ڕاچەنێ دووسەد کەڕەت بێجا ئەکا
موختەسەر، بەم جۆرە فێڵە، کار ئەقەومێنێ تەواو ئەوکچە بێچارەیە تووشی هەزار غەوغا ئەکا
هەر کچێ ئەم وەسیەتەم بگرێتە دڵ تێ ناکەوێ یاری چی؟ سەد تف لە چارەی داکەخۆگێی وا ئەکا!

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse