پادشای غەفوور
Appearance
| پادشای غەفوور ... | ڕەحمان و ڕەحیم، پادشای غەفوور |
| هیوام بە تۆیە، حاکمی مەحشەر | قەڵەمی عەفووم بدەی لە دەفتەر |
| وەقتێ کە مردم، گیانم لە دەس چوو | قەوم و خوێشانم هەموو مەئیوس بوو |
| کفن ئەکڕن بەقەدەر باڵام | بە دڵی حەزین بە جەرگی پڕزام |
| مەلا بانگ ئەکەن بە ئەسرینەوە | بۆ سەر مەیتەکەم بە گرینەوە |
| لیباس و بەرگم لائەبەن یەکجار | تەختەشۆر دێنن بە چار و ناچار |
| وەقتێ کە شۆرام من بە تەمامەت | ئەیکەن بە بەرما بەرگی قیامەت |
| مەلا ئەخوێنێ نوێژ لەسەر مەیتم | گشت بەڕێی ئەکەن تەرم و تابوتم |
| جگەر بریانم وا بوومە قەقنەس | فریام بکەوە خودای فەریاد ڕەس |
| سوار ئەبم لەسەر پشتی ئەسپیدار | چوار پێی ئەسپەکەم ئینسانی ڕۆحدار |
| ئەمبەن بۆ قەبران خەیلێ بە تەعجیل | لەوێ دامئەنێن سەرسام و زەلیل |
| ئەمخەنە قەبر بە ئەڵڵا ئەڵڵا | ئایات ئەخوێنن لە کەلامولئەڵڵا |
| مەلا بانگ ئەکەن تەلقینم ئەکا | مەر خوای غەفوور ڕەحمم پێبکا |
| تەسویەی قەبرم ئەکەن بە هەمووان | بەجێم ئەهێڵن قەومان و خوێشان |
| مەزڵووم یش بە دڵ یەک ڕجا ئەکا | هەمووتان بڵێن خوا عەفووی بکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|