وەک ڕوودی بەری دووڕووەیە چەشمەیی چاوم
Appearance
وەک ڕوودی بەری دووڕووەیە چەشمەیی چاوم | وەک سۆزی دڵی شێخە، کزەی جەرگی بڕاوم |
مەشهووری هەموو عالەم و ئافاقە کە وا من | سەودازەدەیی عیشوەیی تورکانی ڕەزاوم |
تورکێ کە بە زۆری نەزەر و ناز و گرێشمە | بردوویە قەتاری خیرەدی یەغمە کراوم |
ئاهوو ڕەوشێ، غەمزە فرۆشێ، بە نەزاکەت | پرسی لە عەقیدە و ڕەوش و مەزهەب و ناوم |
پێم وت: کە لە زومرەی خەدەمی عاشقی ڕووتم | بۆ میهری ڕوخت، مایل و موحتاجی هەتاوم |
موحتاجی دەرم، تالبی دینار و درەم نیم | غەمبار و برینداری دڵی تازە بڕاوم |
ناری لە دەری حەزرەتی مەحموودە تەمەننای | دەرمانی عیلاجی دڵەکەی تازە دزاوم |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|